ڕۆژانه دوو كوپ له‌م خواردنه‌وه‌یه بخۆره‌وه ته‌مه‌نت درێژ ده‌بێت
وێستگە ستایل-
خواردنه‌وه‌ی قاوه ئێستا بۆته به‌شێك له ژیانی هه‌ندێك كه‌س، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی باری ده‌رونی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه سوود و كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی دوو بۆ سێ كوپ قاوه‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ئاشكرا كردوه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری ئه‌وروپی تایبه‌ت به خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا، پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن هاوڵاتیان ڕۆژانه قاوه بخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن درێژبن، ئه‌م خواردنه‌وه‌یه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
پیته‌ر كیستله‌ر له په‌یمانگای " بیكه‌ر تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره له ئوستورالیا" ده‌ڵێت"باشتر وایه قاوه‌ی هاڕاو و ئه‌و جۆره‌ی ئاماده‌كردنه‌كه‌ی كاتی زۆری ناوێت، ئه‌و قاوه‌یه‌ی كافاینی لێ ده‌ركراوه، بكرێته خواردنه‌وه‌یه‌كی ڕۆژانه بۆ به‌شێك له سیستمی ژیانی ته‌ندروست"
له‌ناو قاوه‌دا زیاتر له 100 پێكهاته‌ی چالاككه‌ری بایلۆجی هه‌یه، ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره قاوه‌یه‌ی كافاینی لێ ده‌ركراوه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات.
AM:11:33:28/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوه‌ته‌وه