هۆكارهكانی نهزۆكی پیاوان و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
هەندێک خێزان کێشەی منداڵ نەبوونیان هەیە، زۆربەشیان واهەست دەکەن کە کێشەکە لە ئافرەتانەوە بێت، بەڵام بەگشتی زیاتر لە یەک لەسەر سێی منداڵ نەبوون هۆکارەکەی بۆ پیاوان دەگەڕێتەوە، دکتۆر سامان پسپۆری ووردی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەرۆ و پرۆستات ونەزۆکی پیاوان لهم بابهتهدا ڕونكردنهوهی زیاتر دهدات.
ئهم پسپۆڕه دهڵێت" کەمی دروستکردنی تۆو یاخود دروستکردنی تۆو کە ناچالاکن و شێوەیەکی ناسروشتی و گەشە نەکردوویان هەیە ئەگەری هەیە ببێتە نەزۆکی لە پیاواندا، کە کێشەیەکی تەندروستیە و ئەگەری دووگیان بوون لە ئافرەتدا کەم دەکاتەوە."
لەو هۆکارە باوانەی کەئەگەری نەزۆکی لەپیاواندا زیاتر دەکات :-
1-کەمی یا زۆری ڕێژەی هۆرمۆنەکان وەک ، غوددە.
2-نەخۆشییەدرێژخایەنەکان و نەخۆشی پڕۆستات.
3- خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان ڕێژەی تۆوەکان کەم دەکەنەوە.
4-تێکچونی بەرگری لەش کە دەبێتەهۆی لەناوبردنی تۆوەکان کە زۆرجار بەهۆی ڕوداو و نهشتهرگهریهوەیە.
5-چەند دەرمانێک وەکو ئەوانەی بۆ لەشجوانی بەکاردێن کە لەگەڵ کاتدا ڕێژەی تۆو کەم دەکەنەوە.
6-پۆشینی جلوبەرگی تەسک و گەرم وە چەند ڕۆتینێکی ژیان.
7- توشبوون بە ههوكردنی بەردەوام و گیرانی ڕێڕەوی تۆواو.
چارەسەرکردن بەپێی حاڵەتەکە دەگۆڕێت، ڕەنگە بە دەرمان بێت یاخود نەشتەرگەری ، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە پشتگوێ نەخرێت و زوو چارەسەر بکرێت.
AM:10:46:28/09/2022
ئهم بابهته 884
جار خوێنراوهتهوه