ئامێرێكی نوێ به‌رزی په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت
وێستگە ستایل-
زاناكان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌ڕێی ڕاهێنانێكی تایبه‌تی هه‌ناسه‌دانه‌وه ده‌توانرێت په‌ستانی به‌رزی خوێن داببه‌زێنرێت، ئه‌م ڕێگه‌یه پشت به چه‌ند ڕاهێنانێك ده‌به‌ستێت بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ماسولكه‌كانی دیكه‌ی له‌ش به‌هێز بێت.
دانییل كریگید نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و مامۆستا له زانكۆی" كۆلۆرلدۆ بۆلده‌ر" ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت" ئه‌و ماسولكانه‌ی بۆ هه‌ناسه‌دان به‌كاریده‌هێنین لاواز ده‌بێت هاوشێوه‌ی ته‌واوی ماسولكه‌كانی دیكه‌ی له‌ش له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌نه‌وه"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ڕۆژانه 30 هه‌ناسه‌ی قوڵ له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئامێرێكی تایبه‌ت توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێنی هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌ی بۆ دابه‌زاندنی به‌رزی په‌ستانی خوێن به‌كارده‌هێندرێت"
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش ئه‌نجامدراوه و تیایدا ئامێری PowerBreathe به‌كارهێناوه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 5-10 خوله‌ك و 30 جار هه‌ناسه‌ی قوڵیان هه‌ڵمژیوه، ئه‌نجامه‌كان به‌و جۆره بووه په‌ستانی خوێنی به‌شداربوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریه‌كه‌ی له وه‌رگرتنی ده‌رمان و كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ له خواردن و دابه‌زینی كێش باشتر بووه.
AM:10:42:28/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه