ڤیدیۆ: كیژان به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت بۆ مه‌رگی ژینا بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئاشكرای كردوه به‌م نزیكانه به‌رهه‌مێكی نوێ تایبه‌ت به مه‌رگی ژینا بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی كیژان به‌ناوی"ژینای_کوردستان" یه و كیژان زیاتر ڕونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌وه نه‌داوه.
کیژان ئیبراهیم خەیات کچی هونەرمەندی ناوداری کۆچکردوو ئیبراهیم خەیاتە. لە ساڵی 1985 لەدایک بووە، باوکی هاندەری گەورەی بووە. لە شاری سلێمانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کردووە. لە ساڵی 2007- 2008 بەشی موزیکی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی 2014- 2015 کۆلێژی هونەرە جوانەکان، بەشی بەجێهێنانی موزیکی تەواو کردووە.
یەکەم بەرهەمی لە ساڵی 2003 بووە کە گۆرانییەک بوو بۆ تایتڵی زنجیرە درامای "جومعە" لە دەرهێنانی (حسین میسری). ماوه‌یه‌ك دادوەری به‌رنامه‌ی خۆشترین دەنگی منداڵان بوو لە کەناڵی "پلیستانک تی ڤی"، کیژان هاوسەری پەیکەرساز "زیرەک میرە"یە، ئێستا به یه‌كه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
PM:01:27:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه