نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ڕێی سێكسه‌وه بڵاوبۆته‌وه
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی سه‌نته‌ری ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی" CDC" هۆشداری له زیادبوون و له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوونی جۆرێك نه‌خۆشی ده‌دات كه له‌ڕێی سێكسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی.
نه‌خۆشی" میكۆپلازما" جۆرێك ڤایرۆسه له‌ڕێی په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌گوازرێته‌وه ده‌بێته هۆی ئازاری كۆئه‌ندامی زاوزێ و ئاوسان و خوێن به‌ربوون، ته‌نانه‌ت نه‌زۆكی، توشی خانمان و پیاوانیش ده‌بێت.
دكتۆره " ئه‌یرین ستافۆرد" مامۆستا له بواری نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان و كۆرپه له زانكۆی ماكگفرن ی پزیشكی له هیوستن- ئه‌مه‌ریكا، داوا ده‌كات توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌شه‌نه نه‌سه‌نێت.
ئه‌م نه‌خۆشییه له ئافره‌تاندا ده‌بێته هۆی ئاوسانی ملی منداڵدان و هه‌وكردنی ناوچه‌ی حه‌وز و له‌بارچوونی كۆرپه و نه‌زۆكی، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه كه له گۆڤاری "Sexual Transmitted Infection" بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌لماندویه‌تی مه‌ترسی منداڵبوونی پێش وه‌خته له‌ناو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی دووچاری ئه‌م نه‌خۆشییه بوون دووهێنده‌یه.
ڕێژه‌ی توشبوون له‌ناو خانمان %20 ، له‌ناو پیاوان %16.5 ه به‌تایبه‌ت پیاوان له ته‌مه‌نی 15-24 ساڵیدا توش ده‌بن، زیاتر له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بڵاوه كه له‌ڕووی سێكسیه‌وه چالاكن، هه‌ندێكجار ئه‌م نه‌خۆشییه به ده‌رمانی دژه هه‌وكردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت، هه‌ندێكجاریش حاڵه‌ته‌كه هیچ ده‌رمانێك چاره‌سه‌ری ناكات.
PM:12:11:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه