سیڤی له‌سه‌ر كێك نارد بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپانیایه‌كی گه‌وره كاری پێبده‌ن
وێستگە ستایل-
خانمێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری ئه‌وه‌یدا جیاوازتر له‌و كه‌سانه‌ی سیڤی له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نێرنه ئه‌و شوێنه‌ی ده‌یانه‌وێت كاری تیادا بكه‌ن، له‌سه‌ر قاڵبێك كێك سیڤیه‌كه‌ی نوسی و ناردویه‌تی بۆ كۆمپانیایه‌ك به‌و ئامانجه‌ی كاری ده‌ست بكه‌وێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" نیویۆرك پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، ئه‌م خانمه ئه‌مه‌ریكیه به‌و ئامانجه‌ی پێش ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه وه‌ربگیرێت كه سیڤیان پێشكه‌ش كردوه.
كارلی پافلیناك بلاكبیرن له ویلایه‌تی "كارۆلینای باكور" ده‌ژی، له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی "لینكد ئین" باسی له‌وه كردوه له‌كاتی پێشكه‌ش كردنی سیڤی بۆ كاركردن له كۆمپانیای" نایكی" ئه‌مه‌ریكی زه‌به‌لاح تایبه‌ت به جلوبه‌رگی وه‌رزشی، سیڤیه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێكی نوسیوه به ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی بڕوانامه و توانای كاركردنیه‌وه، له كۆتایدا ناوه‌كه‌ی خۆی به گه‌وره‌ی له خواری كێكه‌كه نوسیوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆمپانیاكه ناوه‌كه‌ی له‌بیر نه‌كه‌ن، كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لی كاره كه‌وتۆته ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌ناوی"Just Do It day" كه كۆمپانیاكه ڕێكی خستوه.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 27 ساڵه باس له‌وه ده‌كات بیرۆكه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه بووه كۆمپانیای نایكی بیناسن و ده‌شڵێت" ئایا هۆكارێكی دیكه له ناردنی كێكێك بۆ ئاهه‌نگێكی له‌و جۆره هه‌یه؟"
بیرۆكه‌كه‌ی كارلی وایكردوه به‌رواری چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیاكه بۆ دابنرێت، زۆر دڵخۆشه به‌وه.
AM:11:12:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه