به‌رواری گۆڕینی وێنه‌ی سه‌ر دراو و پول له به‌ریتانیا دیاریكرا
وێستگە ستایل-
رۆژی سێ شه‌ممه كۆشكی به‌كینگهام ئاشكرای كرد به‌م نزیكانه گۆڕانكاری له وێنه‌ی سه‌ر دراو و پولی ئه‌و وڵاته‌دا دێت، وێنه‌ی شازاده چارلز ده‌خرێته سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان.
به‌ریتانیا دوای 70 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی شاژنه ئه‌لیزابێس ناچار ده‌بێت وێنه‌ی سه‌ر دراو و پوله‌كانی ئه‌و وڵاته بگۆڕێت.
به‌گوێره‌ی داتاكانی حكومه‌تی به‌ریتانیا نزیكه‌ی 27 ملیار دراوی كانزای وێنه‌ی شاژنه ئه‌لیزابێس ی دووه‌میان له‌سه‌ره، پێشبینی ده‌كرێت له ساڵی 2024 ه‌وه ئه‌و دراوانه بكه‌وێنه بازاڕاوه كه وێنه‌ی چارلز ی له‌سه‌ره.
له ئێستادا كۆشكی به‌كینگهام لۆگۆی تایبه‌ت به شازاده چارلزی له ته‌واوی باڵه‌خانه و پێگه حكومیه‌كان و ته‌نانه‌ت سندوقه سوره‌كانی تایبه به پۆسته بڵاوكردۆته‌وه.
AM:10:34:27/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه