ئه‌گه‌ر شه‌وانه ئه‌م گرفته‌ت هه‌یه مه‌ترسی توشبوونت به خه‌ڵه‌فان زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه به‌رده‌وام بینینی خه‌ونی ناخۆش و مۆته‌كه ئاماژه‌یه بۆ نا ته‌ندروستی دۆخی مێشك.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی"ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا توێژینه‌وه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر 600 كه‌س ئه‌نجامدراوه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 35-64 ساڵدا بووه و 2600 كه‌س كه ته‌مه‌نیان 79 ساڵ و زیاتر بووه به‌شداریان كردوه.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه سه‌لماندویه‌تی" دوباره بوونه‌وه‌ی بینینی خه‌ونی ناخۆش كه واتلێبكات خه‌به‌رت ببێته‌وه له نیوه‌ی شه‌ودا ئاماژه‌یه بۆ زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان"
به‌شداربوه‌كان له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كه توشی خه‌ڵه‌فان نه‌بوون به‌ڵكو 9 ساڵ پاش ئه‌م حاڵه‌ته نیشانه‌كانی خه‌ڵه‌فان له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه و بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ژماره‌ی چه‌ند جار دوباره بوونه‌وه‌ی خه‌وه ناخۆشه‌كان به هه‌ند وه‌ریگراوه.
پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك خه‌وی ناخۆشیان بینیوه چوار جار زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان هه‌یه به خه‌ڵه‌فان، پیاوان مه‌ترسیان زیاتر له‌سه‌ره به‌راورد به خانمان.
AM:09:52:26/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 5224
جار خوێنراوهتهوه