پسپۆڕان: به ته‌واوه‌تی له‌م 5 خۆراكه خۆتان دووربگرن
وێستگە ستایل-
له‌ناو خواردنگه‌كانی تایبه‌ت به خواردنی خێرا و میوه فرۆش و دووكانی شیرینی ڕه‌نگه ئاسان نه‌بێت خۆت له خواردنی ناته‌ندروست خۆت دوور بگریت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك لایان وایه خواردنی ئه‌م خواردنانه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند زیان به ته‌ندروستی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن به ته‌واوه‌تی له خواردنی 5 جۆری خۆراك خۆمان دوور بگرین.
1- نانی سپی:
یه‌كێك له‌و جۆره نانه‌ی زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت "نانی سپی" یه، نانی بۆر جێگره‌وه‌یه‌كی باشتری ئه‌م نانه‌یه.
2-خواردنه‌وه گازیه‌كان:
ئه‌م جۆره خواردنه‌وه‌یه كالۆری زۆری تیادایه، كێشی له‌ش زیاد ده‌كات هۆكاره بۆ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری زیادده‌ی له‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له شه‌كری تیادایه ، ئاو و قاوه چای سه‌وز باشترین جێگره‌وه‌ی ئه‌م خواردنهوهیهن.
3-دۆنات:
له‌م جۆره شیرینیه‌دا بڕێكی زۆر شه‌كر و ڕۆن و ئاردی تیادایه، تێرت ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پاش خواردنی دانه‌یه‌ك له‌م شیرینیه ئاره‌زووی خواردنی دانه‌یه‌كی دیكه یان ژه‌مێك خواردن ده‌كه‌یت.
4- په‌تاته‌ی سوره‌وكراو:
خواردنێكی ناته‌ندروسته بڕێكی زۆر چه‌وری تیادایه، زۆر خواردنی ئه‌م ژه‌مه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات.
5- ڕۆن:
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ڕۆن وه‌ك جێگره‌وه‌ی كه‌ره دانراوه، به‌ڵام خواردنی ڕۆن هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ، باشترین جێگره‌وه‌ش كه‌ره یه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی به بڕێكی مامناوه‌ند بخورێت.
PM:05:54:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 3548
جار خوێنراوهتهوه