‌ئه‌و دایكانه‌ی‌ شیری خۆیان ده‌ده‌ن به‌ كۆرپه‌كه‌یان توشی ئێسكه‌ نه‌رمه‌ ده‌بن؟

وێستگە ستایل-

هەموومان تا ئێستا ئەوەی دەبیستین کەوا شیری دایک باشترین شیرە بۆ منداڵ هەم بۆ تەندروستی دایکەکە باشە هەمیش بۆ منداڵەکە بەلام ئایا ئەمە تاچەند راستە؟دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک و شکان و گۆڕینی جومگەکان  له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

‎ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" دایکی بەرێز کاتێک بڕیارت داوە شیری خۆت بدەی بە منداڵەکەت باش بزانە کە باشترین بڕیارت داوە بۆ ئەوەی منداڵێکی تەندروستت هەبیت و هەروەها خۆت لە چەندین نەخۆشی دەپارێزی بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمک ."

‎دكتۆر ئامانج نوسیویه‌تی" تەنها یەک خاڵ هەیە نابێت هەرگیز پشت گوێی بخەی ئەویش چۆن وا بکەی منداڵەکەت و هەروەها بەخۆت توشی ئێسکە نەرمە نەبیت، هەموومان دەزانین کەوا کەمی ڤیتامین د لە زۆربەی تاکی کۆمەڵگای ئێمە بلاوە بەهۆی جۆری ژیان و خواردنمان، بۆیە دایکی بەرێز کاتێک خۆت کەمی ڤیتامین د هەبێت ناتوانی بەپێی پێویست بیبەخشی بە منداڵەکەت لەکاتی شیردان ."

‎بۆیە پێویستە لەسەر هەموو ئه‌و دایكانه‌ی‌ شیر بە منداڵه‌کانیان دەدەن پێویستە سەرەتا کەمی ڤیتامین د چارەسەر بکەن و دواتریش بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستی رۆژانە لە رێگەی حەب یان کەپسولی ڤیتامین د وەرگرن، بەم شێوەیە هەم تەندروستی ئێسکی خۆت دەپارێزی هەم منداڵێکی تەندروستی ئێسک پتەو پەروەردە دەکەیت.


AM:11:05:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل