هه‌ڵه‌یه‌ك هۆكاره بۆ توشبوونت به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌بن ئه‌گه‌ری هه‌یه خۆیان له‌توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ڕزگار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ونه‌وه یان كه‌می بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له گۆڤاری "Plos one" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه %61 ی توشبووانی شێرپه‌نجه ئه‌گه‌ر له قۆناغێكی ژیانیان له كێشانی جگه‌ره دوور بكهوتنایهتهوه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان كه‌متر ده‌بویه‌وه.
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن زیانه‌كانی كێشانی جگه‌ره ته‌نها بۆ سیییه‌كان نییه به‌ڵكو هۆكاری توشبوونه به 15 جۆری شێرپه‌نجه له‌وانه‌ش" شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و په‌نكریاس و گه‌ده و گورچیله"
داتاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له‌ناو كه‌سانی هه‌ژاردا زیاتره به‌راورد به ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان داوا له هاوڵاتیان ده‌كرێت كێشانی جگه‌ره كه‌م بكه‌نه‌وه.
PM:08:19:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 892
جار خوێنراوهتهوه