ڤیدیۆ: گوگوش گۆرانی بۆ ژینا ده‌ڵێت
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری فارس" گوگوش" نوێترین به‌رهه‌می خۆی پێشكه‌ش به ڕۆحی ژینا و ئه‌و كچانه كردوه كه به‌ده‌ستی سته‌م و زوڵمی ده‌سه‌ڵاتدرانی ئێران بونه‌ته قوربانی و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 14/9/2022، كچه كوردێك له شاری سنه به ناوی ژینا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌شت چووه‌نه‌ته شاری تاران له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیركرا، به‌هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه زۆره‌ی دراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕۆحی ژینا بووبە سیمبولی شۆڕشێکی گەورە لە سەرتاسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وە ئێستا نزیکە لەوەی لە تەواوی جیهاندا بڵاوو ببێتەوە بەپێی ئەوەی لە چەند وڵاتێکی تری وەک تورکیا و چەند وڵاتێکی ئەورووپا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، وە هەروەها (#ژن_ژیان_ئازادی ) (#مهساامینی ) ( #ژینائەمینی ) لە ئێستادا بەر بڵاوترین هاشتاگەکانن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
PM:06:02:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه