پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه.. هونه‌رمه‌ندێكی ناودار كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" هیشام سه‌لیم" ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه كۆچی دوایكرد بڕیار وایه پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی به خاك بسپێردرێت.
سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسر له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌ن 62 ساڵه له هه‌ژماره‌كه‌یان له ئینستگرام نوسیویانه" ماڵئاوا هاوڕێی ته‌مه‌ن"
ماوه‌ی ته‌نها چه‌ند مانگێكه هیشام زانیویه‌تی توشی شێرپه‌نجه بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام باسی له باشی ته‌ندروستی خۆی كردوه.
هیشام ئایكۆی درامای میسری له‌دایكبووی 1958 ه كوڕی" ساڵح سه‌لیم" ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی" ئه‌هلی" میسری و برای خالید سه‌لیم هاوسه‌ری خانمه هونهرمهن یوسرا یه.
یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی هیشام له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه بووه له فیلمی (إمبراطوریه میم) كه ڕۆڵی كوڕی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو"فاتن حه‌مامه" ی پێ‌درابوو، ته‌مه‌نێكه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له دراما و فیلمی سینه‌مای میسریدا ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه.
چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا هیشام باسی گه‌رمی ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بیه‌كان بوو پاش ئه‌وه‌ی پشتگیری "نورا" ی كچی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆی بگۆڕێت و ناوه‌كه‌ی بكات به " نور"
PM:03:40:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوهتهوه