موحسین چاوه‌شی بڕیاری خۆیدا
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی ناو سینه‌مای ئێران هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕی پاش مردنی ژینا ی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، موحسین چاوه‌شی هونه‌رمه‌ندی ناوداری فارس هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا كرد.
چاوه‌شی له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام نوسیویه‌تی" هه‌تا ئه‌مڕۆ له ته‌واوی ئه‌م ساڵانه‌دا هه‌رجارێك قسه‌م كردبێت له‌باره‌ی خوزستان هه‌تا كوردستان و هه‌ر شوێننێكی دیكه‌ی ئه‌م نیشتیمانه به خۆشه‌ویستی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه وتومه هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌مڕۆ ناجوامێرانه و به بێ گوناه كوته‌ك ده‌خۆن، من موحسین چاوه‌شی به ته‌ندروستی و مێشكێكی سه‌لامه‌ته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم له ئه‌مڕۆوه ته‌واوی په‌یوه‌ندیه‌كانم له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئیرشاد و نمونه‌كانی دیكه‌ی له وڵاتی ئێران ده‌پچڕێنم، وه‌ك هه‌میشه به عه‌شقی خه‌ڵكه‌وه گۆرانی ده‌ڵێم، ئیتر نابێت بێده‌نگ بین"
ڕۆژی چوارشه‌ممه 14/9/2022، كچه كوردێك له شاری سنه به ناوی ژینا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌شت چووه‌نه‌ته شاری تاران له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیركرا، به‌هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه زۆره‌ی دراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:09:24:21/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه