ڤیان مه‌حموود: سەرپۆشەکەم ناسنامەمە
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاری سلێمانی خۆپیشاندان دژی كوشتنی خانمه كوردێكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌هۆی شلی سه‌رپۆشه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێوه چوو تیایدا سه‌رپۆشی خانمانه سوتێندرا وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، به‌ڵام ئه‌م كاره بوه هۆی توڕه‌بوونی به‌شێك له هاوڵاتیان.
خانمه ڕاگه‌یاندنكار و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی سپێده" ڤیان مه‌حموود" له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ناڕه‌زایی خۆی له‌باره‌ی سوتاندنی سه‌رپۆشی خانمان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌ربڕیوه و نوسیویه‌تی" سەرپۆش ناسنامەی نەتەوەی کورد‌و شوناسی گەلی موسڵمانە، سەرپۆش و کۆڵوانە دووانەیەکی لێکدانەبڕاون و، دووشایەت حاڵ و زمانحاڵی گەلی موسڵمان و کورد‌و شکۆو شەڕەفمەندی مێژوی تاک تاکی گەلانی موسڵمانە"
له‌باره‌ی سوتاندنی سه‌رپۆش له‌به‌رده‌م باخی گشتی ئه‌م خانمه نوسیویه‌تی"سوتاندنی سەرپۆش واتە سوتاندنی ڕەمزی باوەڕو مێژوو و کەلتوری باووباپیران و هەموو پیرۆزیەکانی گەلی کوردی موسڵمان،ئەمەلەلایەک لەلایەکی دیکەوە مانای توانەوەو پاشکۆیەتی مێژوی دوژمنانی کوردە"
ڤیان نوسیویه‌تی" منیش لێرەوە بەشانازیەوە دەڵێم سەرپۆشەکەم ڕەمزی کوردبوون و موسڵمان بوونمە ،کوشتنی ژنیش گەڕانەوەیە بۆ چەرخی جەهالەت و نەفامی پێش ئیسلام"
ڕۆژی چوارشه‌ممه 14/9/2022، كچه كوردێك له شاری سنه به ناوی ژینا ئه‌مینی، ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له‌گه‌ڵ خیزانه‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی گه‌شت چووه‌نه‌ته شاری تاران له‌لایه‌ن پۆلیس ده‌ستگیركرا، به‌هۆی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه زۆره‌ی دراوه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:08:25:21/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه