هۆكارێكی گرنگ واتلێده‌كات به‌یانیان كوپێك قاوه بخۆیته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی چینی ئاشكرای كردوه خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه له به‌یانیاندا كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر درێژبوونی ته‌مه‌ن و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنی پێش وه‌خته، به‌ڵام ئایا په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه له به‌یانیان و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست به‌یه‌كه‌وه چییه؟
زاناكان له زانكۆی" ساوسرۆن میدیكال" ی چینی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند قاوه ده‌خۆنه‌وه مه‌ترسی مردنیان به چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی جیاواز ده‌پارێزێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی قاوه ناخۆنه‌وه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نها خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌س نییه بۆ ته‌ندروستیه‌كی با به‌ڵكو ته‌نها یه‌كێكه له هۆكاره‌كان، سووده ته‌ندروستیه‌كه‌ی قاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی بڕێكی زۆر له پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر له‌ناویدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆزاری"ده‌یلی ئێكسپرێس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" بڕی ڕێگه پێدراو 300-400 میلیگرام قاوه یه كه ده‌كاته 3 بۆ 4 كوپ، ئه‌مه‌ش بڕی 80-100 میلیگرام كافاینی تیادایه باشتر وایه زیاتر له‌م بڕه نه‌خورێته‌وه، چونكه زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه ده‌بێته هۆی ئازاری سه‌ر و سنگ و كه‌مخه‌وی.
PM:09:50:19/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوهتهوه