حه‌مكۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ له دادگای هه‌ولێر ئه‌كته‌ری بواری كۆمیدیا" محه‌مه‌د جۆرج" ناسراو به حه‌مكۆ به یه‌ك ساڵ زیندانی سزادرا ئه‌مه له كاتێكدایه ماوه‌ی سێ ساڵه واته له ساڵی 2019 ه‌وه ئه‌م كه‌یسه له دادگای هه‌ولێر جوڵێندراوه ئه‌مڕۆ 18ی 9ی 2022 دادوه‌ر بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ردا.
حه‌مكۆ پێشتر باسی له‌وه كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ی ئێستا داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردوه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیان هه‌بووه دواتر جیابونه‌ته‌وه پاش 9 مانگ له‌جیابوونه‌وه حه‌مكۆ هاوسه‌رگیری كردوه.
پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه حه‌مكۆ ماوه‌ی 3 مانگ ڕاگیرا و ده‌ستگیركرا به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه، به‌ڵام پاش دوباره پێداچوونه‌وه به بڕیاری دادگا له‌كۆتایدا حه‌مكۆ به ساڵێك زیندانی حوكمدرا.
هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ، له‌دایك بووی ساڵی ١٩٧٠ی شاری هه‌ولێره، له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی ١٩٩١ وه كاری كۆمیدی ده‌كات، سێ جار ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه، له‌ئێستاشدا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر یه‌كێك له‌هاوڕێ كچه‌كانی سزای یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا دراوه.
PM:05:01:19/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 3308
جار خوێنراوه‌ته‌وه