‌له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری ئه‌م بیرۆكانه‌ له‌ مێشكی خۆت ده‌ربكه‌

وێستگە ستایل-


له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری قسه‌ و باسی جیاواز ده‌كرێت، بۆچوونه‌كان جیاوازن چەندین بیرۆكەی نادروست هەیە كە زۆرێك لە ئێمە وا تێگەیشتوین كە ئەمانە بە مانای پەیوەندییەكی خراپ دێت لە ژیانی هاوبەشدا، لەڕێی ئەم بابەتەوە دەتوانن بەو بیرۆكە هەڵانە ئاشنا ببن كە تەمەنێكە دەوترێت و گوێمان لێیەتی .

1- عاشقه‌كان خۆشحاڵن:
ئه‌نجامی توێژینەوەیەك دەڵێت"هیچ مرۆڤێك نیە بە شێوەیەكی بەردەوام هەست بە ئارامی و ئاسوودەی بكات تەنانەت ئەگەر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەو كەسەش بەردەوام بێت كە عاشقی بووە ، چونكە هەندێكجار هاوبەشی ژیان بێزاركەر دەبێت و بەرامبەرەكەی بریندار دەكات."

2- بۆڵە و شەڕكردن ئاماژەیە بۆ پەیوەندیەكی خراپ:
پێچەوانەی ئەم بیركردنەوەیە ڕاستە بە جۆرێك ئەو دوو هاوبەشەی كە بۆڵە و كێشەی ئاسای لە نێوانیاندا دروست دەبێت ناوبەناو ئەوە مانای وایە پەیوەندیەكەیان سروشتییە .

3- ئیرە بردن مانای ئەوە دەبەخشێت هاوسەرەكەت خۆشی دەوێیت !
توێژەرەوەیەكی بواری دەرونی دەڵێت "گومان و شك كردن تەنها مانای ئەوە دەگەیەنێت بەرامبەرەكەت دڵنیا نیە لێت و هیچ پەیوەندی بە خۆشەویستیەوە نییە، ئەو كەسانەش كە لە پەیوەندیەكانی پێشتردا گومانیان بردوە بە بەرامبەرەكەیان ئەوە ئەم ڕەفتارە بەردەوام دەبێت تەنانەت لە ژیانی هاوسەرگیریشیدا "

ئەم توێژەرەوەیە دەڵێت " هیچ شتێك لەوە  خۆشتر نیە هاوسەرەكەت متمانەی پێت هەبێت و هیچكات ناتوانرێت بیركردنەوەی كەسێك كە گومانببات بگۆڕێت بۆ ئەوەی بەو شێوەیە نەبێت چونكە ئەم كەسانە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن كە كەی متمانە بە بەرامبەرەكەیان بكەن و كەی متمانەیان پێی نەمێنێت "

4- "پەیوەندیەكەتان زۆر باشتر دەبێت دوای ئەوەی بونە خاوەنی منداڵ "
نوێترین توێژینەوەی زانستی ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئاستی بەختەوەری نێوان هاوسەرەكان كەم دەبێتەوە چونكە ئەرك و بەرپرسیارێتی سەر شانی هاوسەرەكان زیاتر دەكات و پێویستە هاوسەرەكان دوای ئەوەی دەبنە خاوەنی منداڵ زۆر زیاتر لە پێشتر ئاگاداری پەیوەندی نێوانیان بن "

5- ئەگەر هاوبەشی ژیانت تۆی خۆش بوێت ئەوە لە پێناو تۆدا خۆی دەگۆڕێت:
بە تەواوەتی ئەم بیرۆكەیە هەڵەیە و ئەو كەسەی ئەم قسەیە دەكات بێگومان ناتوانێت ئەم بیركردنەوەیە بەسەر خۆیدا پەیڕەو بكات ئیتر چاوەڕێی چی لەو خەڵكانە دەكات كە ئەم بیرۆكەیەیان پێ دەڵێت "

6- ئەگەر بەڕاستی كەسێكت خۆش بوێت ئەوە هەرگیز خۆشەویستی و هەستەكانت بۆی كەم ناكات:
لە ڕاستیدا ئەوكاتەی مرۆڤ ماندوو بێت یان لە دۆخێكی دەرونی نا ئارام و شڵەژاویدا بێت ئەوە هەستەكانی دەگۆڕێت و ڕەنگە ئەمە لە چەندین كاتی دیاریكراو بۆ ماوەی مانگێگ یان ساڵێك یان هەموو تەمەن ڕوبدات .

7- نەیان توانی بەردەوام بن جیابوونەوە :
لە ڕاستیدا پەیوەندی سەركەوتووی نێوان دوو هاوسەر بە تەواوەتی كاردانەوەی ڕاستەوخۆی هەریەك لە دوو هاوسەرەكەیە بۆ ئەوەی چەند دەیانەوێت پەیوەندیەكەیان بەردەوام بێت .

8- پەیوەندی باش پێویستی بە ماندوو بوون نييە :
بە پێچەوانەوە ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت زۆر باش بێت ئەوە پێویستە خۆت ماندوو بكەیت و كار لەسەر خودی خۆت بكەیت ، ئەو كەسانەش كە ڕاست بیر لە بابەتی هاوسەرگیری ناكەنەوە ئەوە ناتوانن ژیانێكی ئارام دروست بكەن و ئەوانەش كە بۆ بەم بابەتە باش بیردەكەنەوە ناچنە پەیوەندی هەڵەوە .
 


PM:06:38:18/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌