‌كاریگه‌ری ئالوودە بوون بە مادە هۆشبەرەکان چییه‌؟

وێستگە ستایل-

ئەم ماددانە بە جەندەها جۆر هەیە،  بە حەب، بە پاودەر و بە شەراب و بە دەرزیش. پاودەرەکان دەشخورێن و هەیە هەڵ دەمژرێن بە لووت. لە جۆرە کۆنەکانیش هەیە بە شێوەی گەڵا، چۆن کار دەکەن؟ دكتۆر زانیار ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئەم ماددانە دابەش دەبن بە دوو گروپی سەرەکییەوە: 
1-ووروژێنەرەکان
2- بێ هۆش کەرەکان
(هەر بۆیە کە بە کووردی هەڵەیە بووترێت ماددەی هۆشبەر، چوونکە هەموویان هۆش بەر نین)

کاریگەری چییە؟
ئەو کەسە لە سەرەتادا هەست بە خۆشی و بە بوونی ووزە و بە نووستنی باش و زیاد بوونی تەرکیز دەکات ( به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئەمانە بە پێی جۆری ماددەکە دەگۆڕێت). بەڵام وووردە ووردە ئەو کەسە ئالوودە دەبێت بە ماددەکە و چیتر ناتوانێت کاری ڕۆژانەی خۆی بکات بە بێ ئەم ماددانە. لە کۆتاییدا ئەو کەسە چی تر ناتوانێت هیج شتێک بکات و دایم دەرمانەکە بەکار دەهێنێت. ئەمە وای لێ دەکات پەنا بەرێت بۆ کاری ناشرین و نا یاسایی هەتا بتوانێت دەرمانەکەی دەست بکەوێت. 
ئالوودە بوونەکە دوو لایەنەیە: لە ڕووی دەروونی، کەسەکە حەز دەکات بە دەرمانەکە، وە هەروەها لە ڕێی لاشەوە کە ئەوکەسە وای لێ دێت لاشەی داوای دەرمانەکە دەکات.هەر بۆیە تریاک خۆر هەموو کات تاوانبار نییە!
سەرچاوەی ئەم دەرمانانە:
لە هەندێک ووڵات هەندێک لەم دەرمانانە ئاساییە خەڵک هەیبێت، بەڵام لە زۆربەی جیهاندا زۆربەی قەدەغەن. 

دەرمانەکان یان ئەوەتا درووست دەکرێن بە تایبەت وەکو ئەوەی لە سووریا هەیە، هەم دەسەڵات و هەم ئۆپزسیۆنی ئەوێ بە سیستەم بەرهەمی دەهێنن و دەدەن بە شەڕکەرەکانیان و لە ئێستادا سووریا تاکە سەرجاوەی پارەی فرۆشتنی ئەم دەرمانەیە. 

یان ئەوەتا دەرمانەکە لە کێڵگە بەرهەم دەهێنرێت وەکو لە ئەفگانستان بە لێشاو هەیە. یان لە رێی کەسێکەوە کە دەستی بگات بەم دەرمانانە وەکو کەسێک لە کەرتی تەندرووستی ئیش بکات.

چۆن تووش دەبن؟
1- لە ڕێی کەسێکەوە خولیای بێت
2- کەسێک بە فەرمی بۆ چارەسەر دەرمانەکەی بۆ نووسراوە لەبەر باری دەروونی،بەڵام خۆی پێ فێر دەکات.
3- کەسێک کە بە پلان ئالوودەی بکەن بۆ مەبەستێک.

تێبینی: 
1-ناوی جۆری ماددەکان نابێت بووترێت لەبەر ئەوەی ئەمە مەسەلەیەکی ئاسایشی نەتەوەییە. 
2-کەسی تووش بوو بەم ماددانە، نەخۆشە، دەبێت وەکو هەموو نەخۆشێکی دیکە چارەسەر بکرێت و هاوکاری بکرێت هەتا چاک بوونەوەی، نەک بە چاوێکی دیکە تەماشا بکرێت.


PM:06:25:18/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌