‌پزیشكێك: دوای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی شیری زۆر مه‌ده‌ به‌ منداڵه‌كه‌ت

وێستگە ستایل-

منداڵ لە دوای تەمەنی یەک ساڵیەوە تەنها بە شیر گەشە ناکات بەڵکو خواردن دەورێکی سەرەکی هەیە بۆ گەشەی جه‌سته‌ی‌ منداڵه‌كه‌، دكتۆره‌ تارا پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاری ئه‌م بابه‌ته‌ زیاتر ڕوون ده‌كاته‌وه‌. 

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت" لەم تەمەنەیا ئەگەر منداڵەکە شیری دایک بخوات دەبێت لە سێ بۆ چوار جار زیاتر نەبێت لە شەوو ڕۆژێکدا، وە ئەگەر شیری قتوو بخوات، دەبێت ڕێژەی شیرەکە زیاتر نەبێت لە ۱۲- ۱٥ ڕەقەم."
 
ئەگەر هاتوو لە دوای تەمەنی یەک ساڵیەوە رێژەی شیر  زۆرتر بێت لەوەی کە لەم تەمەنەیا ڕێگە پێدراوە وا دەکات منداڵەکە تێر بێت بەشیرەکە و خواردن نەخوات وە ئەمە وردە وردە دەبێت بەخووێک لە مناڵەکەداو وای لێیەت تەنها داوای شیر بکات و واز لەخواردن بهێنێت.
 
ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە بەرەو لاوازی و کورتە باڵایی بڕوات، چونکە شیرەکە خۆراکە بەهای پێویست دابین ناکات بۆ گەشەی منداڵەکە. 


PM:06:14:18/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل