توركیا: ژه‌هری دوپشك به‌رامبه‌ر به ملیۆنه‌ها دۆلار ده‌فرۆشرێته‌وه
وێستگە ستایل-
له سندوقێكی پلاستیكی ڕووندا، له تاقیگه‌یه‌ك له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا هه‌زاران دوپشك دانراون ژه‌هره‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و بۆ دروستكردنی ده‌رمان به‌كارده‌هێندرێت.
ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌م تاقیگه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن سندوقی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن و په‌ستان ده‌خه‌نه سه‌ر دوپشكهكان چاوه‌ڕێی دڵۆپێك ژه‌هری ئه‌م زینده‌وه‌ره ژههراویهن، پاش ئه‌وه‌ی دڵۆپه ژه‌هره‌كه ده‌كه‌وێته ناو سندوقه‌كه ده‌به‌سترێت و پاشان ده‌گۆڕێت بۆ تۆز پێش ئه‌وه‌ی بفرۆشرێت.
متین ئۆرنلهر خاوه‌نی ئه‌م كێڵگه‌یه ده‌ڵێت" ته‌واوی دوپشكهكانی ناو تاقیگه‌كه ڕۆژانه دوو گرام له ژه‌هرمان پێده‌ده‌ن، كه ژماره‌یان 20 هه‌زار دانه‌یه له جۆری" ئهندرۆكتۆناس تركینسیس"ه و جۆرێكی تایبه‌ت و جیاوازه"
ئۆرنلهر ده‌شڵێت" ئه‌و ژه‌هره‌ی له دووپشكه‌كان ده‌ستمان ده‌كه‌وێت پاشان ده‌یكه‌ن به‌تۆز به وڵاتانی ئه‌وروپای ده‌فرۆشینه‌وه له‌وانه‌ش" فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و سویسرا، كه بۆ دروستكردنی ده‌رمانی ئازار شكێن و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری به‌كارده‌هێنرێت نرخی یه‌ك لیتر له‌م ژه‌هره 10 ملیۆن دۆلاره"
PM:05:27:18/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوهتهوه