جۆرێك میوه گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی زۆر خێرا له جه‌سته‌ی مرۆڤدا ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین جۆری خۆراك هه‌یه كه یارمه‌تی هێوركردنه‌وه‌ی زیادبوونی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات.
ڕاپۆرتێك كه له گۆڤاری" خۆراك و شێرپه‌نجه" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" ئه‌و مادده كیمیاویه‌ی له‌ناو توو و شاتوو و تووی كێویدا مادده‌ی كیمیاوی" ئه‌نسۆسیانین و ترشی فینۆل" هه‌یه كه ڕه‌نگی سوور و ڕه‌شباو به توو ده‌دات مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه.
مادده دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان توانای پاراستنی مرۆڤیان هه‌یه له چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م مادده‌یه پاش 24 كاتژمێر %60 گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه.
هاوكات ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری Planta Medicaبڵاوكراوه‌ته‌وه تیادا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه " تووی كێوی توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی جۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی هه‌بووه ئه‌وه‌ش پاش پشكنینی خوێنی توشبوانی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ده‌ركه‌وتووه" جگه له‌وه‌ش ئه‌م جۆره‌ی توو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی گه‌ده سوودی زۆره.
AM:11:47:18/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3760
جار خوێنراوه‌ته‌وه