نیشانه‌كانی لاوازی به‌رگری له‌ش
وێستگە ستایل-
دكتۆر تۆم یادیگار پسپۆڕی نه‌خۆشی سییه‌كان چه‌ند نیشانه‌یه‌ك باسده‌كات كه ئاماژه‌یه بۆ لاوازی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و پێویسته هاوڵاتیان لێی به‌ئاگابن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی doctorpiter.ru بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ماندوێتی و توشبوون به نه‌خۆشی و چاك نه‌بوونه‌وه‌ی برین له دیارترین نیشانه‌كانی لاوازی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شه، ئه‌مانه‌ش نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی لاوازی به‌رگری له‌شن:
1- به‌رده‌وام توشبوون به نه‌خۆشی:
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام توشی نه‌خۆشی ده‌بن و ده‌رمانی دژه هه‌وكردن وه‌رده‌گرن سیستمی به‌رگری له‌شیان لاواز ده‌بێت.
2-هه‌ستكردن به هیلاكی به‌رده‌وام:
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پشووی پێویست هێشتا هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆ باش ده‌خه‌ویت و نان ده‌خۆیت و به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌یت باشتر وایه پشكنینی پێویست بكه‌یت.
3-برینه‌كانت ساڕ‌ێژ نابێت:
ئه‌و كاته‌ی برین له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌بێت پێویستی به‌وه هه‌یه مادده‌ی خۆراكی پێبگات هه‌تا ساڕ‌ێژ ببێت، چاك نه‌بوونه‌وه‌ی برین به ئاسانی یه‌كێكه له نیشانه‌كانی لاوازی به‌رگری له‌ش.
PM:03:19:17/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوه‌ته‌وه