خانمێك: به منداڵی ڕوخساریان شێواندم
وێستگە ستایل-
عه‌زیزه كوكو ئافره‌تێكی سودانییه ئه‌و بیری نه‌چۆته‌وه ئه‌و كاته‌ی به منداڵی خه‌تیان له ڕوخساریدا دروستكردوه و ئازاری ئه‌و كاته له‌بیری نه‌چۆته‌وه.
ئه‌م خانمه ئێستا ته‌مه‌نی 74 ساڵه، باس له‌وه ده‌كات كاتێك منداڵ بووه له‌ناوچه‌كه‌یدا نه‌ریتی "شلوخ" باو بووه ئه‌م نه‌ریته له‌لایه‌ن دانیشتوانی هه‌ندێك له گونده‌كانی وڵاتی سوودان په‌یڕه‌و كراوه، به سوود وه‌رگرتن له چه‌قۆ و موس ڕوخساری كه‌سه‌كه برینی تیادا دروست ده‌كرێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆبیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ی.
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" ئه‌مه نه‌ریتێكی نه‌شیاو بوو وه‌ك پێوه‌ری جوانی دانرابوو بۆ هه‌ندێك كه‌سیان ده‌كرد،به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌ستكاری كردنی كاری په‌روه‌ردگاره، ئێستا كه من هه‌ندێك كه‌سی له‌خۆم به‌ته‌مه‌نتر ده‌بینم ئه‌مه‌یان بۆ نه‌كراوه زۆر خه‌م ده‌خۆم"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا باوكی به ته‌واوه‌تی دژی ئه‌م كاره بووه دایكی به‌دزیه‌وه ئه‌م خه‌تانه‌ی له ڕوخساری كچه‌كه‌یدا دروستكردوه .
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری عه‌زیزه ڕویكردۆته ئه‌ڵمانیا به‌ڵام دواتر په‌شیمان بۆته‌وه له‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ بكرێت و ترساوه له كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری.
PM:04:28:11/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه