نیشانهكانی ھاتنە خوارەوەی وێڵاش
وێستگە ستایل-
ھاتنە خوارەوەی وێڵاش بارێکە کە تووشی ئافرەتی دووگیان دەبێت کاتێک وێڵاش دێتەخوارەوە بۆ لای ملی منداڵدان، کە دەبێتە ھۆی داپۆشینی ملی منداڵدان بە تەواوی یان بە نیمچەیی. کە بارێکە دەبێتە ھۆی تووشبوون بە کاریگەری لاوەکی گرنگ لە ماوەی دووگیانی و کاتی لەدایکبوون. وەک: خوێن بەربوونێکی زۆر لە کاتی لەدایکبوون یاخود لە ماوەی دووگیانیدا، دکتۆرە هودا راوێژکاری ژنان و منداڵ بوون لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهبارهی ھاتنە خوارەوەی وێڵاش ڕوندهكاتهوه.
ھەندێک لە نیشانەکانی ھاتنە خوارەوەی وێڵاش:
1- خوێن بەربوون: لە سێیەکی سێیەمی دووگیانی، کە بەشێوەیەکی زۆری دەبێت و ڕەنگی خوێنەکە سوورێکی دیار دەبێت.
2- مانەوەی سەری کۆرپەلە لە بەشی سەرەوە و نەجووڵانی
3- ئازار و تەشەنوج، ھەرچەندە باو نییە بەڵام ئەگەری ڕوودانی ھەیە
بە ھۆی شوێنی وێڵاشەوە، لەوانێیە لەدایکبوونی سروشتی ببێتە ھۆی جیابوونەوەی وێڵاش لە کۆرپەلە کە ھێشتا لە منداڵداندایە، ئەمەش زیان و مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپەلە و دایک ھەیە. بۆیە باشترین ھەڵبژاردە نەشتەرگەرییە بۆ ئەو ئافرەتانەی تووشی ھاتنە خوارەوەی وێڵاش بوون. ھەروەھا پێویست دەکات بەدووربیت لە ھەر چالاکیەک ببێتە ھۆی لەدایکبوون یان خوێن بەربوون.
PM:04:10:11/08/2022
ئهم بابهته 3924
جار خوێنراوهتهوه