‌هەڵەتێگەشتنەکان سەبارەت بە دەرووندروستی منداڵ

وێستگە ستایل-

لە کۆمەڵگەی کوردیدا، چەندین هەڵە تێگەیشتن هەیە سەبارەت بە دەرووندروستی منداڵان، بەداخەوە بەشێکیان لەلایەن کەسانێکەوە بڵاودەکرێتەوە کە پسپۆڕییان لە بوارەکەدا نییە یاخود خاوەنی زانیاری کەم و هەڵەن و بەشێکیشیان لە بەرنامە و کەناڵ و پەیجەکانەوە بابەتەکانیان دادەندرێت کە لە ڕووی زانستییەوە هەڵەیە و چەندین خێزانیان گیرۆدەکردووە، زیانی گەورەیان لە دەرووندروستی چەندین منداڵ داوە، کە بەهۆی ئەو باوەڕە هەڵانەوە خێزانەکانیان لە بردنی منداڵان بۆ چارەسەر دورخستۆتەوە و دەرئەنجام منداڵەکە بە گەورەیی پاش ئەوەی کە کارەکە قورسبووە دەبەن بۆ چارەسەر، دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" هەرچەندە ئەم بابەتە پێویستی بە توێژینەوەی ورد هەیە، بەڵام وەکو ئەزمونێکی کەسی و ئەوەی کە باوە لە کۆمەڵگەدا، ئەم بابەتە باس دەکەم بە هیوای بە ئاگا هاتنەوەی دایبابان و پەروەردەکاران. هەموو ئەم خاڵانە کە لێرەدا ئاماژەیان بۆ کراوە لە ڕووی زانستییەوە هەڵەن و ڕاستنین:

1- منداڵان توشی نەخۆشی دەروونی نابن!
2- منداڵان خەمۆکی و قەلەقی نازانن، تەنها گەورەکان توشی ئەو کێشانە دەبن..
3- منداڵی تەندروست دەبێت عیناد و سەرڕۆ بێت!
4- منداڵی جوڵەزۆر (عەجول) باشە و زیرەکن!
5- منداڵەکە بەهۆی هەڵە پەروەردەوە توشی ئۆتیزم بووە!
6- تەلەفیزیۆن منداڵەکەی توشی ئۆتیزم و بیرکۆڵی کردووە!
7- دەرمان نابێت بدرێت بە منداڵان کە نەخۆشی دەروونیان هەیە!
8- گرفتەکانی منداڵان کاتییە و بۆخۆیان چاکدەبنەوە!
9- تەنها منداڵانی لاواز توشی نەخۆشی و گرفتی دەروونی دەبن.
10- زۆر سەیرکردنی مۆبایل بۆتە هۆی گرفتە دەروونییەکەی.
11- فۆبیا و ترس و ڕاچڵەکین لە منداڵاندا ئاساییە و خۆی چاک دەبێت.
12-منداڵەکە جنی تێدایە یان جادوی لێکراوە! بەداخەوە ئەمەیان زۆر مەترسیدارە کە بازرگانییەکە بگاتە ئەو ئاستە!


PM:12:20:11/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌