شه‌ش نیشانه له شێرپه‌نجه‌ی خوێن ئاگادارت ده‌كه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ جیاوازی توشبوون به جۆری شێرپه‌نجه‌كه، ده‌كرێت خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له هه‌ر به‌شێكی له‌شدا بێت گه‌شه بكات و ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام گرنگترین شت كه تاك ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌یه ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه بێت كه به‌سه‌ر جه‌سته‌یدا دێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی "كالیفۆرنیا سان فرانسیسكۆ هێڵس"(UCSF) بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" گۆڕانكاری كتوپڕ له توانای ووزه‌ی له‌ش به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و كاته‌ی ده‌خه‌ویت، ماندوێتی به‌رده‌وام ته‌نانه‌ت به وه‌رگرتنی پشوو یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه.
له ڕاپۆرتێكی NHS چه‌ند نیشانه‌یه‌كی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن ڕونكراوه‌ته‌وه كه بریتیه له:
1-زه‌رد بوونی ڕه‌نگی ڕوخسار
2- توندی هه‌ناسه
3- زۆر توشبوون به ڤایرۆس و نه‌خۆشی
4-توشبوون به خوێن به‌ربوون وه‌ك خوێن به‌ربوونی پووك و لوت
5- كه‌مبوونه‌وه‌ی كێش بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو
6- هه‌ستكردن به ماندوێتی له‌ش ته‌نانه‌ت پاش وه‌رگرتنی پشوو و هه‌ستان له خه‌وی به‌یانیان
AM:10:37:11/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3764
جار خوێنراوه‌ته‌وه