ڕاپۆرتی گۆڤارێكی به‌ریتانی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی عێراقی توڕه كردوه
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی گۆڤاری" زه ئیكۆنۆمیست" ی به‌ریتانی له‌باره‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌ناو ئافره‌تانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵیدا وێنه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندی عێراقی "ئیناس تاڵیب" بڵاوكراوه‌ته‌وه كاتێك له سێهه‌مین فیستیڤاڵی ڕۆشنبیری به‌شدار بووه و ئه‌م بابه‌ته عێراقیه‌كان و ئه‌م خانمه‌شی توڕه كردوه.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه كردوه باس له‌وه ده‌كه‌ن دانانی وێنه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی عێراقی له‌گه‌ڵ بابه‌تێكی له‌و جۆره سوكایه‌تی و ڕێز نه‌گرتنه له تایبه‌تمه‌ندی تاكه كه‌سی ئه‌م ئافره‌ته و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و گۆڤاره داوای لێبوردن بكات، به‌شێكی دیكه‌ش داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م خانمه سكاڵای یاسایی تۆمار بكات چونكه كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوه له عێراق.
له‌لای خۆشه‌یه‌وه ئیناس سێ داوای یاسایی لەسه‌ر ئه‌م رۆژنامە ئه‌لیكترۆنیه بەریتانیه تۆماركردوه داوای قه‌ره‌بووی دارایی ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی لە راپۆرتێک‌دا لەسەر قەلەوی وێنەی ئەویان بەکارهێناوە و ئه‌مه‌ش ناو ناوبانگی ئه‌وی شێواندوه.
PM:09:33:10/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه