پاش هاوسه‌رگیری زانیویه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی پیاوی خه‌ونه‌كانیه‌تی
وێستگە ستایل-
ئه‌لیس میلینا زامبرانۆ پاش هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به‌وه‌ی زانی 15 ساڵ به‌ر له ئێستا وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆیكردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه خانمێكی به‌ریتانی به‌ناوی ئه‌لیس میلینا ته‌مه‌ن 26 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كردوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه ته‌ماشای وێنه‌كانی سه‌رده‌می منداڵیان كردوه و تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه به‌یه‌كه‌وه وێنه‌یه‌كیان هه‌یه.
له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه ئه‌لیس میلینا له دووره‌وه چاوی بڕیوه‌ته هاوسه‌ره‌كه‌ی" پێدرۆ پابلۆ" كه ئێستا ته‌مه‌نی 29 ساڵه و هاوسه‌رگیریان كردوه به‌یه‌كه‌وه و ئه‌و كاته ئه‌لیس میلینا ته‌مه‌نی ته‌نها 11 ساڵ بووه كه به‌و جۆره ته‌ماشای پێدرۆی كردوه.
PM:04:00:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 7224
جار خوێنراوه‌ته‌وه