هیرۆ: وتیان ده‌نگت ناخۆشه و شێوه‌ت ناشرینه گۆرانی مه‌ڵێ
وێستگە ستایل-
پیاوێكی به‌نگلادیشی كه خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر فۆڵۆوه‌ره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تۆمه‌تی ناخۆشی تێكدانی به‌رهه‌مه كلاسیكیه‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا و داوای لێكراوه له وتنی گۆرانی بوه‌ستێت چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و گۆرانیه كلاسیكانه‌ی شێواندوه كه ده‌یڵێته‌وه.
Hero Alom كه خاوه‌نی زیاتر له یه‌ك ملیۆن فۆڵۆوه‌ره له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه له یوتیوب، به گرته ڤیدیۆ تایبه‌ته‌كانی توانیویه‌تی بینه‌رێكی باش له‌خۆی كۆبكاته‌وه، یه‌كێك له ڤیدیۆكانی كه تیایدا جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی له‌به‌ردایه زیاتر له 17 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
پاش وتنه‌وه‌ی گۆرانیه‌كی دێرینی كلاسیكی هونه‌رمه‌ندێكی وڵاته‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركردوه و پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه ماوه‌ی 8 كاتژمێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی دراوه و پێیان وتووه له وتنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره گۆرانیانه دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه ڕوخساریشی بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه نابێت.
PM:03:12:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه