هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌ری ته‌سكبونه‌وه‌ی حه‌وزی گورچیله له منداڵاندا
وێستگە ستایل-
ئه‌م حاڵه‌ته ته‌سك بوونه‌وه‌یه‌كه كه ڕوده‌دات له نێوان سه‌ره‌تای بۆری حالب وحه‌وزی گورچیله دا، كه ده‌بێته هۆی دوا كه‌وتنی به‌تاڵ كردنی میزی ناو گورچیله بۆ حالب، وه هه‌ندێ جاریش ده‌بێته هۆی گیرانی میز له حه‌وزی گوڕجیله به ته‌واوه‌تی ، وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رده‌وام هه‌وكردنی گورچیله و سست بونی یان له‌كار خستنی، دكتۆر ئاری پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله له‌م باره‌یه‌وه ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات.
هۆكاره‌كانی ته‌سكبونه‌وه‌ی حه‌وزی گورچیله له منداڵاندا:
ته‌سكبونه‌وه‌ی حه‌وزی گورچیله له منداڵدا زكماكیه واتا بۆماوه‌یه زۆربه‌ی كات لاكاتی دووگیان بونی دایكه‌كه‌دا له‌ڕێگه‌ی سۆنه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت.
نیشانه‌كانی چین
1- بونی گرێیه‌ك كه له‌ناو سكی منداڵدا به‌ده‌ست هه‌ستی پێ ده‌كرێ.
2-هه‌وكردنی گورچیله و میزه‌ڵدان
3-بونی ئازار له ناوچه‌ی گورچیله
4- به‌ردی گورچیله
5- بونی خوێن له میزدا
6-ڕشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام
7-دوا كه‌وتنی گه‌شه‌ی منداڵ
چۆن ده‌ستنیشان ده‌كرێت:
1-سۆنه‌ر
2-تیشكی مله‌وه‌ن
3-له‌ڕێگه‌ی تیشكی وزه، بۆمان پشت راستده‌كاته‌وه ، وه ڕێژه‌ی كاكردنی گورچیله‌كانمان بۆ دیاری ده‌كات.
چاره‌سه‌ر چیه؟
له %٣٠ ئه‌و منداڵانای كه ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه پێویست به چاره‌سه‌ر ناكات ته‌نها چاودێری كردن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌ما حاڵه‌ته‌كانی تر پێویستی به چاره‌سه‌ره له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێی ده‌وترێ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری حه‌وزی گورچیله.
PM:12:52:08/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1212
جار خوێنراوه‌ته‌وه