جۆرێك ڤاكسین خانمان له‌چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان هۆشداری ده‌ده‌نه خانمان بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان پارێزراوبن ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی"HPV" له‌خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان دووربن.
زاناكان له زانكۆی" ئیمپریال كۆلدیج" له له‌نده‌ن تایبه‌ت به توێژینه‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ڤایرۆسی HPV بوون و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ردا ڤاكسینی دژی ئه‌م ڤایرۆسه‌شیان پێدراوه، به‌ڕێژه‌ی %80 ئه‌گه‌ری گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانیان كه‌متره كه ئه‌م ڤایرۆسه دروستی بكات.
له وڵاتی به‌ریتانیا كچان و كوڕان سه‌روو ته‌مه‌نی 12و 13 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی HPV وه‌رده‌گرن، ئه‌م ده‌رزیه ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه كه هۆكاری توشبوونی ئافره‌تانه به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان و كۆم و هه‌ندێك له شێرپه‌نجه‌كانی سه‌ر و مل.
نه‌خۆشی ڤایرۆسی هه‌وكردنی پاپیلۆما به‌هۆیه‌وه ئافره‌تی توشبوو نیشانه‌كانی "هه‌وكردنی ڕه‌نگ سپی و خووروی كۆئه‌ندامی زاوزێ ی توش ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا گۆشتی زیادده له دامێن ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێكجار ئاوی تیادایه، چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه له كاتی خۆیدا %90 ده‌بێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ملی منداڵدان له داهاتودا.
په‌یوه‌ندی سێكسی ناته‌ندروست و له ده‌ره‌وه‌ی خێزان و سێكس له‌ڕێی كۆمه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به‌م نه‌خۆشییه، باشتر وایه نه‌ك ته‌نها ئافره‌ت به‌ڵكو پیاویش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و هه‌ردووكیان له په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌ره‌وه‌ی خێزان دوور بكه‌ونه‌وه.
PM:02:38:07/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه