نهخۆشی میلیا چییه؟
وێستگە ستایل-
دووای لە دایک بوون لە ٥٠ % بۆ ٦٠% منداڵی ساوا زیبکەی بچوکی سپی دروست دەبێت لەسەر لووت و روومەتی منداڵەکە ، قەبارەی زیبکەکان زۆر بچووکن ١ بۆ ٣ ملیمیتر دەبێت.
دكتۆر ئاكۆ پـسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان دهڵێت"ئەم حاڵەتە پێ دەڵێن میلیا(milia) هیچ ئازار و خوروی نابیت هیچ چارەسەری ناوێ لە ماوەی چەن مانگێکدا نامێنێـت، لە هەموو تەمەنێکدا ڕوو دەدات بەڵام لە منداڵی ساوا زۆرتر ڕوو دەدات.
AM:11:47:07/08/2022
ئهم بابهته 1228
جار خوێنراوهتهوه