دەرمانی چارەسەری نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکان زیانیان ههیه؟
وێستگە ستایل-
زۆرجار بەرگوێمان دەکەوێت کە نەخۆش ئەترسێ لە بەکارهێنانی دەرمانی دژە ڕۆماتیزم چونکە بیستویەتی کە گوایە ئەو دەرمانانە چارەسەری کیمیایین و کاریگەری لاوەکیان زۆرە، دکتۆر هێمن پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
بەداخەوە کە وەکو زۆربەی بوارەکانی تر هەڵە تێگەیشتن هەیە لەم بوارەشدا لەسەر دەرمانی چارەسەری ڕۆماتیزم گوایە ئەو دەرمانە کیمیاییە و بۆ شێرپەنجە بەکاردێت.
ڕاستیەکەی ئەوەیە ڕاستە چارەسەرە دژە ڕۆماتیزمیەکان بەتایبەتی میتۆترکسیەیت MTX بۆ چارەسەری هەندێک جۆری شێرپەنجە بەکاردێت بەڵام بە جورعەی زۆر بەرز کە دەگاتە سەروو 200ملگرام و هەندێک جار زۆر زیاتر بگرە سەروو 1000ملگرام.بەڵام بۆ نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکان ئێمە تەنها لە 10 ملگرامەوە تا 25 ملگرام بەکاردەهێنین، کە بڕێکی یەکجار کەمە و بەهیچ جۆرێک حساب ناکرێت بە چارەسەری کیمیایی، ناوە ڕاستیەکەی ئەمەیە:
دەرمانی سەرکوتکەری نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکان_Disease Modifying Anti Rheumatic Drugs
بۆیە ئەو نەخۆشانەی توشی ڕۆماتیزم بوون پزیشکی پسپۆڕ دەرمانە دژە ڕۆماتیزمیەکانیان بۆ دەنوسێ پێویست ناکات توشی دڵەڕاوکێبن و چارەسەرەکە ڕەتکەنەوە بەتایبەتی کاتێک تۆ لە ژێر چاودێری دکتۆرێکی پسپۆڕدا دەرمانەکە وەردەگری و ڕەچاوی ڕێنمایەکان دەکەیت.
PM:06:41:06/08/2022
ئهم بابهته 2396
جار خوێنراوهتهوه