ڕێگایه‌كی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یه‌كان دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
زانا چینیه‌كان مادده‌یه‌كی نوێ به‌ناوی" هایدرۆجیل" دۆزیوه‌ته‌وه كاریگه‌ری دوولایه‌نی هه‌یه له‌سه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و یارمه‌تی سوتاندنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی" شینخوا" ی چینی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، هیدرۆجیل وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی ده‌سوتێنێت، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری Science Advances بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه، ئه‌م مادده نوێیه پاش گه‌رمكردنی جۆرێك شه‌پۆلی مایكرۆیی دروست ده‌كات به‌ره‌نگاری خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌بێته‌وه.
زاناكان له زانكۆی "سۆتشۆ" ی چینی باس له‌وه دكه‌ن هه‌بوونی ئایۆنه‌كانی كالسیۆم له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌كان هه‌ستیاری خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و له‌ناوی ده‌به‌ن، قاش ئه‌وه به‌رگری له‌ش دژی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كه زیاد ده‌كات.
PM:06:34:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه