جێگر میدیا حسێن وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی کۆمەڵی دادگەری دایه‌وه
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژ جێگر میدیا حسێن له‌ڕێی ستۆری په‌یجه فه‌رمیه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ستخۆشیان لێكردوه بۆ ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی و سوپاسگوزاری شیلان ئاكچانه كه ئه‌و گۆرانییه‌ی له‌گه‌ڵدا وتوۆته‌وه.
جێگر ده‌ڵێت" من خۆم موسوڵمانم و له وڵاتێكی ئیسلامی‌دا ده‌ژیم و باوه‌ڕم به دین هه‌یه و گۆرانیه‌كه‌م سوكایه‌تی تیادا نییه بۆ دین، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناوی نه‌بێت به‌و جۆره مه‌شغوڵی كاره‌كانی نابن و په‌رله‌مانی پێوه سه‌رقاڵ ناكه‌ن"
ئه‌و ده‌ڵێت" داوا ده‌كه‌م هیچ كه‌س بۆ گه‌وره بوونی خۆی و په‌یجه‌كه‌ی باسی من و به‌رهه‌مه‌كه نه‌كات، گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌كه ساڵی 1953 له‌ڕادیۆی به‌غداد وتویه‌تی و نه‌چۆته ناو خه‌ڵك من دوباره وتومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه ناو خه‌ڵك، به‌م نزیكانه‌ش به‌رهه‌می نوێم بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌و كاته‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك ئه‌و گۆرانیه‌ی وتوه له بۆكان ژیاوه نه توركش ئێرلاین هه‌بووه نه فلای ئیمارات و قه‌ته‌ری و وتویه‌تی ناچمه حه‌جێ"
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا ڕوپاک ئه‌حمه‌د وەرتی ئـەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند هه‌وڵی ته‌واوی خۆی خستۆته گه‌ڕ بۆ وه‌ستاندنی نوێترین به‌رهه‌می شیلان ئاكچان و جێگر میدیا حسێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندی به وه‌زیری ڕۆشنبیریه‌وه كردوه.
PM:04:18:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 10300
جار خوێنراوه‌ته‌وه