زه‌به‌لاحه‌كه‌ی به‌رازیل ده‌رزی زیاتری له‌خۆیدا و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
یاریزانی له‌شجوانی به‌رازیلی كه به "زه‌به‌لاحه‌كه‌ی به‌رازیل" ناسراوه پاش ئه‌وه‌ی ده‌رزی" زه‌یت" ی له‌خۆیدا بۆ زیاتر گه‌وره‌كردنی ماسولكه‌كانی له یادی 55 ساڵه‌ی له‌دایكبونیدا به‌ڵام به‌هۆی ده‌رزیه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڤالدیر سیگاتۆ پاش ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ده‌رزی گه‌وره‌كردنی ماسولكه‌كان له‌خۆیدا گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌م پیاوه ساڵانێكی زۆره ده‌رزی جۆری" سینسۆل" بۆ گه‌وره‌كردنی ماسولكه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، به‌هۆیه‌وه ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ی زۆر گه‌وره بووه به‌جۆرێك له كه‌سایه‌تی پاڵه‌وانی زنجیره فیلمی" زه‌به‌لاحی سه‌وز" ده‌چێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" سیگاتۆ ساڵی 2016
حاكمی كالیفۆرنیا و ئه‌ستێره‌ی هۆلیود" ئارنۆڵد" به پاڵه‌وانی له‌شجوانی ناوی بردوه، به‌ڵام هێشتا خۆی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كردوه ماسولكه‌كانی له‌وه‌ی ئێستا گه‌وره‌تریش ببێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌مساڵ سیگاتۆ ئاگادار كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌رزی زیاتر به‌كارنه‌هێنێت چونكه مه‌ترسی پچڕانی ماسولكه‌كانی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و گوێی به‌م بابه‌ته نه‌داوه هه‌تا له‌كۆتایدا به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه ده‌رزی " سینسۆل" وه‌ك ده‌رمانی به‌هێزكردنی ماسولكه به‌كارده‌هێنرێت، پێكهاتووه له زه‌یت و ئازار شكێن و كحولی جۆری والیدۆكائین، زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رزیه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یشتن به ماسولكه‌كان و دروستبوونی برین و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بڕینه‌وه‌ی په‌لی كه‌سه‌كه‌ی تێده‌كه‌وێت.
PM:04:41:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 3200
جار خوێنراوه‌ته‌وه