به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت..بزانه ده‌توانیت چ جۆره خۆراكێكی پێبده‌یت
وێستگە ستایل-
دایكان به‌رده‌وام له‌باره‌ی گونجاوترین جۆری خۆراك به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌یان پرسیار ده‌كه‌ن، دكتۆر ئاكۆ پزیشکی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی دایكان ده‌كات به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌یان ئه‌م خۆراكانه‌یان پێبده‌ن.
بە گشتی ئەو خواردنانەی ئەدرێ بە منداڵ بە پێ تەمەن:
1- ته‌مه‌ن 4 مانگ بۆ 6 مانگ :"شۆربای برنجی هاڕاو، هەرمێ، گێزەر، مۆز، ئەڤۆگادۆ، پەتاتە، سێ‌و"
2- ته‌مه‌ن 6 مانگ بۆ 8 مانگ خواردنه‌كانی لیستی یه‌كه‌م لەگەڵ ئەم خواردنانەی بۆ زیاد دەکەیت :
" قۆخ، ترێ، ماست، هەنجیر، قەیسی، کولەگە، بیبەری شیرین، فاسوڵیای تەر، قارچک، پیاز، سیر، مریشک، گۆشتی قەل، سریلاک"
3- ته‌مه‌ن 8 مانگ بۆ 12 مانگ ئەو خواردنانەی پێشتر لەگەڵ ئەم خواردنانەی بۆ زیاد دەکەیت:
"بروکلی، قەرنابیت، باینجان، شێلم ، خەیار ، خاس، بامێ، سپیناخ، تەماتە، نیسک، شوتی، کاڵەک، ئەنەناس، کێوی ، گریپ فروت، پەنیر، زەردێنەی هێلکە, پرتەقاڵ, گۆشتی سوور ، ماسی، نۆک، فاسۆڵیا، ماش"
ئەم خواردنانە ئەوەی سەوزەیە ئەبێ بکوڵێ ئینجا بهارێ ، ئەوەی میوەیە ئەبێ تێکەڵی شورباکەی بکەیت دوای ئەوەی بە جوانی پاک دەکرێنەوە. گۆشتی و مریشکیش دەبێت ورد ورد بکرێت و تێکەڵی شۆرباكه دەکرێت.
تێبینی: بە پێی هەندێ سەرچاوەی تر پێدانی ئەم خواردنانە بە پێی تەمەن جیاوازێکی کەمی هەیە. ئیتر ئەمە یاسای بریکاری نییە مەرج بێت بە پێی ئەو تەمەنانە خواردنەکان بدەیت بە منداڵ بەڵام بە گشتی وا تەندروسترە بە پێی ئەو خشتەیە بدرێت.
PM:04:11:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوه‌ته‌وه