تایبه‌ت به پیاوان..بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ربیت ئه‌م 10 ده‌ربڕینه به هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌ڵێ
وێستگە ستایل-
وشه و ده‌ربرینه‌كان هه‌ندێكجار ئه‌گه‌ر بێ مه‌به‌ستیش به به‌رامبه‌ر بوترێن ئازار به‌خشن، بۆ ژیانێكی هاوبه‌شی بێكێشه پسپۆڕانی ده‌رونی ڕێنمووی پیاوان ده‌كه‌ن له وتنی چه‌ند وشه و ده‌ربڕینێك به هاوسه‌ری ژیانیان دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ربن.
1-تۆ چی لە سیاسەت دەزانیت؟
كاتێك هاوسەرەكەت ڕای خۆی لەسەر بابەتێكی سیاسی دەڵێت ئەوە پێویست بەوە ناكات سوكایەتی بەڕاو بۆچونەكەی بدەیت .
2- بۆ تەحەمولی هیچ ناكەیت؟
هەرچەندە هاوسەرەكەت لەسەر بابەتێك توڕە ببێت گونجاو نیە ئەم دەستەواژەیەی بەرامبەر بەكاربهێنیت .
3- ژنی فڵان زۆر جوانە:
ئەو كاتەی پیاو ئەم وشانە بڵێت ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت ژنی هەموو كەست لە ژنی خۆت پێ باشترە و بە دڵنیاییەوە بە وتنی ئەم وشانە تەنها كێشە بۆ خۆت دروست دەكەیت.
4-باسكردنی كەسوكاری خێزانەكەت:
تەنانەت ئەگەر یەكێك یان ئەندامێك لە خێزانەكەی هاوسەەكەت بە دڵ نیە ئەوە هاوسەرەكەت هیچ تاوانی نیە لەم بابەتەدا وگونجاو نیە ئەم بابەتەی بەردەوام بە چاودا بدەیتەوە.
5- بازاركردن تەواو نەبوو؟
ئەو كاتەی هاوسەرەكەت بازاڕ دەكات ئەوە ئەركێك لەسەر شانی تۆ كەمدەكاتەوە وئەگەر ئەم بابەتەشت پێ خۆش نەبێت ئەوە دەتوانیت بە شێوازێكی گونجاو دەربڕینەكانت بڵێت.
6-متمانەم پێت نیە:
ئەگەر متمانەت بە هاوسەرەكەت نیە ئەوە باشترین چارەسەر جیابوونەوەیە كە وتنەوەی ئەم دەربڕینە.
7-ئای لەو ناوچەوانە ڕەشەی من هەمە :
ئەمە سڕینەوەی تەواوی خۆشیەكانە كە لەگەڵ هاوسەرەكەت بینیوتە و خراپترین دەربڕینە و هۆكاری دروست بوونی ڕق و كینەی نێوانان دەبێت.
8- ماڵی باوكم تۆیان خۆش ناوێت:
ئەمە هۆكار دەبێت بۆ تێكدانی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكەت و ماڵی باوكت.
9- ئەوە مەوزعی من نیە و خۆت چیت پێ باشە ئەوە بكە:
ئەگەر هاوسەرەكەت داوای یارمەتی و بیركردنەوەی تۆ دەكات و تۆش بەم شێوەیە وەڵام بدەیتەوە ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت تۆ خۆت لە بەرپرسیارێتی و ئەركی سەر شانت ڕادەكەیت.
10- دەچمە دەرەوە بۆ ئەوەی ئیسراحەت بكەم:
ئەمە مانای وایە تۆ لە ماڵەوە ئیسراحەت نیت بە هیچ شێوەیەك لەبەر ئەوە باشتر وایە نەیڵێت .
PM:03:20:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2276
جار خوێنراوه‌ته‌وه