‌هۆكاره‌كانی گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی‌ گورچیلە له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا

وێستگە ستایل-

لەماوەی دووگیانیدا چەند گۆڕانێکی ھۆڕمۆنی و جەستەیی بەسەر ئافرەتدا دێت، گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەسەر گورچیلەكانەوە دێت كه بریتین له‌م چه‌ند حاڵه‌ته‌ی‌ كه‌ دكتۆر مزه‌فه‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی و گورچیله‌ له‌م بابه‌ته‌دا باسیكردوه‌.

-گەورەبوونی قەبارەی گورچیلەكان بەڕێژەی ١-١.٥سم .
-ڕێژەی پاڵاوتنی خوێن لەلایەن گورچیلەکان بەڕێژەی٣٠-٥٠٪‏ زیاد دەبێت .
-ڕێژەی ترشی یوریك و شەکر لە میزدا زیاد دەبێت.
-ڕێژەی یوریك ئەسید وسۆدیۆم لەخوێندا کەمێک دادەبەزێت.

لەکاتی ئەنجامدانی پشكنینی چالاكی فرمانی گورچیلەكان دەبینین كە ڕێژەی یوریا و كریاتینن لەخوێندا بڕێک كەم دەكات، هەموو ئەو گۆڕانكاریانەی سەرەوە ئاساییه لەحاڵەتی دوو گیانی، بەلام زۆر جار هەندێک ئافرەت توشی حالەتێک دەبن كه پێی دەوترێت ژەھراویبوونی دووگیانی.(Toxemia of pregnancy)pre eclampsia-eclampsia كە ئەمە حاڵەتی نەخۆشییە و زیاتر دەبینرێت لەو ئافرەتانەی کە یەکەم سکپڕیانە یان پێشتر نەخۆشی گورچیلەكانییان ھەبووە یان فشاری خوێنیان بەرزه وە بەتایبەتی كە لەسێ مانگی كۆتایی نزیك دەبێتەوە، كە بەم نیشانانەی خوارەوە دەناسرێتەوە:

1-بەرزبوونی فشاری خوێن
2-ئەستوربوون و پەنمان
3-بوونی پڕۆتین لەمیزدا

وه لەحالەتی‌ توندتر نەخۆش توشی كەم خوێنی دەبێت بە هۆی تێکشکانی خڕۆکە سوورەكان وە ئەگەر نەخۆشییەكە توندتر بوو وە ئافرەتەکە گەشکەی بۆ ھات ئەوە دەچێته قۆناغێكی تر كە ژەهراوی بوونی تەواوهeclampsia.
وە ئەگەر نیشانەكان لە سێ مانگی یەکەمدا بینرا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە ئافرەتەکە پێشتر نەخۆشی گورچیلەکانی ھەبووە.

ئەگەر هۆکارەکە هەركامیان بێت ئەوا لەوكاتانە پێویست دەكات كە منداڵەكە دەربهینرێت:
1-كاتێك ناتوانرێت كۆنترۆلی فشاری خوێن بكرێت
2-کاتیك فرمانی گورچیلەکان زیاتر بەرەو سستی دەچن
3-كاتێک نەخۆشەکە توشی گەشکە یان هەر كێشەیەکی تری كۆئەندامی دەمار دەبێت .
4-ژمارەی پەڕەکانی خوێنی بەردەوام لەدابەزین دابێت  worsening thrombocytopenia
5- ئەنزیمەکانی جگەر ALT,ASTبەردەوام بەرز ببنەوە.
6-کاتێک منداڵەکە لەگەشەکردن بوەستێت.

وە بڕیاردان بۆ دەرهینانی منداڵەكە زیاتر دەوەستێته سەر بارودۆخی كلینیكی دایك و منداڵەکە وە بە پشت بەستن بە ئەنجامی پشكنینەكان و چاودێریکردنی باری‌ تەندروستییان.


PM:02:41:04/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌