سپی بوونی تاڵی قژ نیشانه‌یه بۆ توشبوون به بكوژه بێده‌نگه‌كه
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ ئاساییه، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به " بكوژی بێده‌نگ"
به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن زۆرینه‌ی جار له‌كاتی پشكنین ده‌ست نیشان ده‌كرێت، كۆلیسترۆڵی زیان به‌خشی خوێن پاش كه‌ڵه‌كه بوونی له ملوله‌كانی خوێندا ڕێگری ده‌كات له هاتوچۆی ئاسایی خوێن و مه‌ترسی جه‌ڵده زیاد ده‌كات.
به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن نیشانه‌ی پێش وه‌خته‌ی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه به" بكوژی بێده‌نگ" وه‌سف ده‌كرێت چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی جه‌ڵده‌ی مێشك و خوێنه، زاناكان له زانكۆی" جۆن هۆبكنز" باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌رچی به‌رز بوونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن بێ نیشانه‌یه به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌م حاڵه‌ته كار له تاڵه مووه‌كانی قژ ده‌كات و ڕه‌نگیان ده‌كات به خۆڵه‌مێشی.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن سیستمی خۆراكی ته‌ندروست وه‌ك" ماسی سالمۆن و ماكرێل و برنجی قاوه‌ی و نان و مه‌عكه‌رۆنی و چه‌ره‌س و سه‌وزه و میوه‌كان" له‌گه‌ڵیدا هه‌فتانه 2.5 كاتژمێر وه‌رزشكردن و مه‌له و ڕۆشتن به‌پێ و پاسكیل سواری مه‌ترسی كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری له خوێندا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
PM:12:39:04/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه