ئه‌م هه‌ڵانه هۆكاری لێكترازانی ژیانی هاوبه‌شه
وێستگە ستایل-
هۆكاره‌كانی جیابوونەوە و لێكترازانی خێزان و پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان زۆره، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م ره‌فتارانه ده‌بێته هۆی كۆتای هێنان به ژیانی هاوسه‌رگیری.
-پركردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خێزانه‌كه‌ت، به‌تایبه‌تی پیاوان كه به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌ركه‌یان له‌سه‌ره، پێویسته له رووی مه‌عنه‌وه‌ی و ماددیه‌وه پركه‌ره‌وه‌ی ژیانیان بیت به‌پێی توانا،هه‌وڵمه‌ده بێتاقه‌تی و بێزاریه‌كانی رۆژانه‌ت به خێزانه‌كه‌ت برژێت هه‌وڵبده پێبكه‌نیت چونكه پێكه‌نین هیوا ده‌به‌خشێت هه‌روه‌ها گفتوگۆ كردن به‌شێوه‌یه‌كی هێمن.
-پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ر هیوا ببه‌خشن به‌یه‌كتری، چونكه خه‌مۆكی و قسه‌ی ناخۆش و بێ ئومێد كردنی یه‌كتری ژیان تێكده‌دات و به‌ره‌و رووخان و جیابوونه‌وه‌یان ده‌بات.
-توره‌بوونی زیاد له پێویست له‌لایه‌ن پیاوه‌وه یان ژنه‌وه زۆر خراپه، چونكه كۆتای به خۆشه‌ویستی و رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیان دێنێت، هه‌وڵبده هه‌رگیز زیاد له پێویست هه‌ڵنه‌چیت به‌تایبه‌تی پیاوان تا ژیانی هیچ لایه‌كتان به دوودڵی و خه‌مۆكی كۆتای نه‌یه‌ت.
-پێویست ناكات داوای لێبكه‌یت به‌هه‌موو جۆرێك له ئافره‌ت دووركه‌وێته‌وه هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه داوای لێبكه‌یت به‌هیچ جۆرێك نابێت له پیاو نزیك بیته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگا هه‌موو جۆره مرۆڤێك تێدایه هه‌موو پێویستمان به تێكه‌ڵاوی گۆرینه‌وه‌ی بیر‌ورا هه‌یه له‌گه‌ڵ هاورێ و كه‌سانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا، پێویسته متمانه هه‌بێت چونكه دواجار كۆتاییه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت.
-پێویسته هه‌ریه‌كه‌یان رێگه به‌یه‌كتری بده‌ن سه‌ردانی ماڵی خێزانه‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها رێزگرتن له خانه‌واده‌ی یه‌كتری چونكه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه كۆتاییه‌كی خراپی به‌دوادا دێت.
-گرنگترین شت كه یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی هاوسه‌ره‌كان ده‌دات، هه‌ست كردن به پاراستن و متمانه‌یه واتا هه‌میشه له‌پاڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا هه‌ست به پارێزراوی بكه‌یت ببنه پشت و په‌نای یه‌كتری پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه كۆتاییه‌كه‌ی ناخۆش ده‌بێـت.
-هه‌وڵمه‌ده‌ن یه‌كتری شه‌رمه‌زار بكه‌ن به قسه‌ی ناخۆش، به‌تایبه‌تی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا، هه‌میشه هه‌وڵبده‌ن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وتان هه‌بێت و كێشه‌كان له‌نێوانی خۆتاندا بێت.
PM:05:41:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1572
جار خوێنراوه‌ته‌وه