ڤیدیۆی توێكاری كچه خوێندكاره‌كه‌ی زانكۆ بڵاوبۆوه
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر گرته ڤیدیۆیی توێكاری كچه خوێندكاری میسری" نیره ئه‌شره‌ف" بڵاوبویه‌وه ئه‌و خانمه‌ی به‌ده‌ستی هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م زانكۆی مه‌نسوره كوژرا و له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شوێنه‌واری چه‌قۆ و سه‌ربڕین هه‌بوو، كه‌سوكاری ئه‌م خانمه سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر ده‌زه كردنی ئه‌م ڤیدیۆیه تۆماركردوه.
پاش ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له كوشتنی نیره ئه‌شره‌ف ڤیدیۆی ساتی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه بكوژی ئه‌م خانمه سزای له سێداره‌دانی هه‌یه و چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی تانه‌ی سزاكه‌یه‌تی له دادگا، ئه‌م ڤیدیۆیه هاوڵاتیانی میسری توڕه كردوه و ڕه‌خنه له‌و پزیشكه ده‌گرن كه كاری توێكاری بۆ كردوه نه‌ده‌بوو ڕێگا بدات به‌و جۆره ڤیدیۆیی توێكاریه‌كه‌ی بڵاوببێته‌وه.
نیره ئه‌شره‌ف" خوێندكاری قۆناغی سێهه‌می كۆلێژی ئاداب له زانكۆی مه‌نسوره بووه، پاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌به‌رده‌می ده‌رگای كۆلێژه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه به چه‌قۆ كوژرا، كوشتنی ئه‌م خانمه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بووه باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و شه‌قامی میسر.
كوشتنی ئه‌م خانمه به ده‌ستی كوڕه هاوڕێیه‌كی بووه به‌ناوی" محمد" خوێندكاری هه‌مان به‌شی زانكۆكه‌یه، شایه‌ت حاڵه‌كان باسیان له‌وه كردوه ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان نیره و بكوژدا دروست بووه، له كۆتایدا بكوژ به چه‌قۆیه‌ك كۆتایی به ژیانی هێناوه پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی هه‌وڵیداوه ڕابكات به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌كه ئاماده‌بوون تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردوه، پاش ئه‌وه‌ش سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوه.
PM:05:37:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 13056
جار خوێنراوه‌ته‌وه