هەشت زانیاری گرنگ له‌باره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره پێویسته بیزانیت
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان له جیهاندا، بۆماوه هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوونه به‌م نه‌خۆشییه دکتۆر یوسف پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا 8 زانیاری گرنگ له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه باسدهكات.
1- ئامێری پشکنینی شەکرە (گلوکۆمیتەر) پێویستە بگۆڕرێت ئەگەر یەک ساڵ و نیو یان زیاتر بەکار هات.
2- بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشی شەکرە ناکرێت بەتەنیا پشت بە پشکنینی HbA1c (شەکرەی سێ مانگی) ببەسترێت.
3- مەرج نیە هەمو نەخۆشێکی شەکرە توشی ماکە درێژخایەنەکان ببێت، ئەمە پەیوەندی بە بۆماوەیی، هەبونی نەخۆشی دیکەیش هەیە، بەڵام گرنگترین هۆکار کۆنترۆڵ نەکردن و پشت گوێ خستنی ڕێژەی شەکرەیە.
4- هەرگیز دەرمانەکان پشت گوێ نەخەیت، چونکە هەندێک دەرمان بۆ نەخۆشی دڵیش باشن بێجگە لەکۆنترۆڵ کردنی شەکرە، هەندێکیان بۆکێشی لەش بەسودن.
5- بە هیچ جۆرێک دەرمانی زیادە و لەخۆوە بەکار مەهێنە، چونکە دەرمانی پایەزایود، ستڕۆیدی وەکو دیکادرۆن شەکرە بەرز دەکەنەوە.
6- ئەگەر شەکرەت چارەسەر کرد و زەختت بەرز بوو ئەوە چارێگەکی کارەکەت ئەنجام داوە، بۆیە چارەسەرکردنی چەوری و زەخت و کێشی زیادەیش گرنگن.
7- زۆر دەبیستم کە نیسک و نۆک شەکرە بەرز دەکەنەوە، یان چەوری خواردن زۆر خراپە، ئەو بۆچوونانە هەڵەن.
8- بە پارێزی تەواو و زانستی، بە ڕاگرتنی کێشێکی تەندروست دەکرێت واز لە دەرمانەکان بهێنیت، نەخۆشمان هەیە لەو جۆرە ،. بەڵام بێ گومان بە ڕێنمایی زانستی پزیشکی پسپۆر.
AM:11:19:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوهتهوه