‌هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نێرگه‌له‌ ده‌كێشن

وێستگە ستایل-

لە ئێستادا نێرگەلە کێشان بۆتە خویەکی باو بەتایبەت لەناو گەنجان و تازە پێگەیشتواندا، لێرەدا دکتۆر بڵند پسپۆری نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ و شەکرە باسی کاریگەر خراپەکانی نێرگەلە ده‌كات لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
 
1- کاریگەری خراپ لەسەر تەندروستی دەم وددان:
ئەبێتە هۆی کلۆر بوونی ددانەکان و نەخۆشێەکانی پووک کە لەکەسانی نێرگەلە کێشدا پێنج جار زیاترە وەک لەو کەسانەی نێرگەلە ناکێشن .
2-زیادبوونی ڕێژەی شێرپەنچە :
کێشانی نێرگەلە مەترسی شێر پەنجەی سییەکان زیاد دەکات ئەمەش بەهۆی ئەو پێکهاتانەی کەلە نێرگەلەدا هەیە وەک ( نیکوتین - کرۆم - قورقۆشم - مەوادی حافڤە -زرنیخ ) 
3- زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشێەکانی دڵ :
- وەک ڕەقبون و دڵگیرانی دەمارەکانی دڵ و مێشک ئەمەش ئەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ ومێشک .
- زیاد بوونی لێدانی دڵ ،ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خۆێن .
4- گواستنەوەی نەخۆشی لەنێوان ئەو کەسانەی کە بە کۆمەڵ نێرگەلە دەکێشن وەکو بڵاوبوونەوەی پەتای ئەنفلۆنزا و پەتای کۆرۆنا (کۆڤید١٩) 

چەند هەڵەیەک لەسەر نێرگەلە کێشان :- 
1-خەلکانێکی زۆر پێان  وایە کە نێرگەلە دڵخۆشت دەکات ، راستییە زانستیەکە ئەوەیە کە بە پێچەوانەوە ئەبێتە هۆی شڵەژانی دەروونی و تێکچوونی خەو .
2- هەڵەیەکی تر کە پێان وایە ئەو پێکهاتانەی کە زیانیان هەیە بەناو ئەو ئاوەدا ئەروات کە لە نێرگەلەکەدایە بە پێچەوانەوە ئەو ئاوە ژینگەیەکی باشە بۆ گەشەکردنی بەکتریای زیان بەخش .


AM:10:41:03/08/2022


ئه‌م بابه‌ته 2136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌