ئه‌و دادوه‌ره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت ده‌ستگیركرا
وێستگە ستایل-
سه‌رچاوه ئه‌مینه‌كانی میسر ده‌ستگیر كردنی ئه‌و دادوه‌ره‌یان ڕاگه‌یان كه به‌رپرسیار بوو له مردنی "شه‌یما جه‌لال" ی هاوسه‌ری كه كاری ڕاگه‌یاندنی كردوه.
پۆلیس توانیویه‌تی شوێنی تۆمه‌تبار دیاری بكات له پارێزگای سوێس له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به ته‌كنیكی نوێ و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م كه‌سه‌وه.
دادوه‌ره تۆمه‌تباره‌كه وه‌ك جێگری سه‌رۆكی یه‌كێك له لایه‌نه ئه‌منیه‌كان كاری كردوه، 3 هه‌فته به‌ر له ئێستا خۆی سكاڵای به‌رز كردۆته‌وه له یه‌كێك له به‌شه‌كانی پۆلیس له شاری 6 ی ئۆكتۆبه‌ر، تیایدا باسی له ونبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه.
تۆمه‌تبار 8 ساڵ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نها 5 ساڵه به فه‌رمی هاوسه‌ری یه‌كترن پێشتر به‌شێوه‌ی عورفی هاوسه‌رگیریان كردوه، پاش ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه به شۆفێره‌كه‌ی خۆی وتوه ئه‌و كاره‌ی كردوه و له كێڵگه‌یه‌ك له سه‌ر ڕێگای مه‌نسوریه ته‌رمه‌كه‌ی شاردۆته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌م خانمه پێشكه‌شكاره به " پێشكه‌شكاری هیرۆین" ناوبانگی ده‌ركرد پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی تیڤی ده‌ركه‌وتووه و مادده‌یه‌كی سپی هه‌ڵمژیوه و وتویه‌تی" هیرۆین" ه ، بۆ جێ به‌جێكردنی به‌ڵێنی یه‌كێك له بینه‌ره‌كانی پرۆگرامه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردوه، ده‌ركه‌وتنی شه‌یما به‌و جۆره وایكرد سه‌ندیكای ڕاگه‌یاندنكاره‌كان له كاره‌كه‌ی دووری بخه‌نه‌وه.
PM:06:02:30/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2312
جار خوێنراوه‌ته‌وه