‌نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێته‌ هۆی برینی گه‌ده‌؟

وێستگە ستایل-

برینی گەدە یەکێکە لە نەخۆشیە بڵاوەکان کە نزیکەی ١٠٪‏ خەڵکی توشی دەبن،یەکێک لە ھۆکارە سەرەکیەکان بریتیە لە بەکتریای گەدە کە پێی دەگوترێت (h.pylori) بەرپرسە لە ٦٠٪‏ برینی گەدەو ٥٠٪‏ بۆ ٧٥٪‏ برینی دوانزەگرێ،دكتۆر شاهین پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" توێژینەوەکان وا پیشان دەدەن کە پەیوەندیەکی بەھێز ھەیە لە نێوان برینی گەدەو نەخۆشی دڵەڕاوکێ بەتایبەتی لە جۆری(generalized anxiety disorder)واتە زۆربەی ئەوانەی برینی گەدەیان ھەیە لە ھەمان کاتدا ئەگەری بونی نەخۆشیەکی دەروونی دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی (خەمی زۆر دەخۆن) ھەیە، وە بە پێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دەدرێن لەو بوارەدا ئەوە پیشان دەدەن کە نەخۆشی دەروونی دڵەڕاوکێ یان فشاری دەروونی (خەمۆکی) ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی بەکتریای گەدەیە کە دەبێتە ھۆی برینی گەدە و دوانزەگرێ."

ھەبوونی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی برینی گەدە لە دواییدا بەردەوام بونی دڵەڕاوکێ دەبێتە ھۆی دروست بونی برینی گەدە، وە بە پێچەوانەشەوە برینی گەدە دەبێتە ھۆی زیاد بوونی دڵەڕاوکێ و  فشاری دەروونی.

نیشانەکانی برینی گەدە:
ئازار لە بەشی سەرەوەی سک،ھەست کردن بە پڕبونی گەدە، ھێلنج و ڕشانەوە، تامی ناخۆشی دەم،نەمانی ئارەزووی خواردن،ڕەش بوونی پیسایی، ڕشانەوەی خوێن

چارسەرکردن:
ھۆشیارکردنەوەی نەخۆش لە پەیوەندی نێوان برینی گەدەو فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کە ئەمە وا دەکات ئەو فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێیە لەسەر نەخۆش کەم بێتەوە ئاسانتر چارەسەر وەربگرێت، لەکاتی وەرگرتنی چارەسەر پێویستە کەسەکە ھەوڵی باشکردنی لایەنی دەروونی خۆی بدات.

وە لەم کاتەدا دەکرێت نەخۆشەکە بە وەرگرتنی دەرمانی دژە خەمۆکی (antidepressants)چارەسەر بکرێت لە ھەمان کاتدا وەرگرتنی دەرمانی دژە خەمۆکی و دەروونی لەگەڵ دەرمانی چارەسەری برینی گەدە پێکەوە وەربگرێت پڕۆسەی چارەسەریەکە خێراتر دەکات.


PM:05:02:30/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل