توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌م كاته‌دا شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك زۆر خێرا له له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌كاتی نوستنی كه‌سی توشبوو زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه له جه‌سته‌یدا، ئه‌م بابه‌ته هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشییه‌كه له داهاتودا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی گۆڕی كه پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌وترا " وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی به هه‌مان خێرایی له كاتژمێره‌كانی شه‌و و ڕۆژدا وه‌ك یه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه"
نیكۆلا ئه‌سیتۆ، توێژه‌ر له په‌یمانگای فیدراڵی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا (ETH Zurich) به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی شێرپه‌نجه دروست نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له كاتێكی دیاریكراودا له‌ناو ببات، له‌كاتێكدا پێویسته چاره‌سه‌ره‌كه به‌و جۆره بێت له كاته جیاوازه‌كاندا ده‌رمانه‌كه چاره‌سه‌ری كه‌سی نه‌خۆش بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش چاكببێته‌وه"
له ڕاپۆرته‌كه‌ی" ساینس ئه‌لێرت" دا باس له‌وه كراوه توێژه‌ره‌وه‌كان به‌ڕێكه‌وت گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه و تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه جیاوازی هه‌یه له ژماره‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان كه له جه‌سته‌ی كه‌سی توشبوودا بڵاوبوونه‌وه به‌گوێره‌ی كاته جیاوازه‌كانی ڕۆژ.
ده‌رئه‌نجامی پشكنینی خوێنی توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ئاشكرای كردوه، %78 ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له‌و سامپڵانه‌دا بڵاوبوون كه له شه‌وان وه‌رگیراون واته ئه‌و كاته‌ی ئافره‌ته توشبووه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك نوستوون، له‌كاتێكدا پێشتر باس له‌وه ده‌كرا وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان په‌یوه‌ندیان به كاتژمێری بایلۆجی جه‌سته‌وه نییه.
داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی توشبوونی 2.2 ملیۆن حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له‌ساڵی 2020 تۆماركراوه، بڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له جیهاندا، له كۆی 12 ئافره‌ت یه‌ك دانه‌یان توشی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ده‌بن، ته‌نها له 2020 ، نزیكه‌ی 685 هه‌زار ئافره‌ت به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:04:34:30/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه