زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر نه‌خۆشی شه‌كره
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره بریتی یه له گروپێك له نه‌خۆشی كه كارده‌كاته سه‌ر به‌كارهێنانی شه‌كری خوێن( گلوكۆز) له‌له‌شدا، دكتۆر سۆران پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره ڕونده‌كاته‌وه.
شه‌كری خوێن( گلوكۆز): گرنگترین سه‌رچاوه‌یه بۆ پێدانی ووزه به‌خانه‌كانی له‌ش، ئه‌م خانانه ماسولكه و شانه‌كانی له‌ش درووست ده‌كات . گلوكۆز ووزه ده‌دات به مێشك .گلوكۆز یان له خواردنه‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت یا جگه‌ر درووستی ده‌كات، گلوكۆز به یارمه‌تی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین ده‌توانرێت بگوێزرێته‌وه بۆ خانه‌و شانه‌كانی له‌ش و ووزه‌یان پێبدات.
تێبینی: هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له له‌شدا گلاندی په‌نكریاس ده‌یڕِێژێت، كه‌واته نه‌خۆشی شه‌كره، بریتی یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كرله‌خوێندا به‌هۆی كه‌می یان نه‌بوونی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له له‌شدا كه گلاندی په‌نكریاس ده‌یڕِێژێت، زۆرجار ئه‌نسۆلین هه‌یه‌به‌بڕی پێویست به‌ڵام به‌رگری هه‌یه له‌وخانانه‌ی كه ئه‌نسۆلین ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌گه شه‌كره‌ت هه‌بێت، ئینجا هه‌ر جۆرێكی شه‌كره بێت ئه‌وا ڕێژه‌ی گلوكۆز له‌له‌شتدا به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی ڕێژه‌ی گلوكۆز چه‌ندین گرفتی ته‌ندرووستی درووست ده‌كات له‌له‌شدا.
ئه‌و جۆره‌ی نه‌خۆشی شه‌كره كه درێژ خایه‌نه بریتیه له جۆری یه‌كه‌م و جۆری دووه‌می شه‌كره، به‌ڵام هه‌ندێك جۆری به‌رزبوونه‌وه‌ی گلوكۆز له‌له‌شدا كاتییه و زوو ڕێژه‌ی گلوكۆزه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باری ئاسایی خۆی وه‌ك ئه‌و شه‌كره‌یه‌ی له‌كاتی سك پڕی‌دا ڕوو ده‌دات .
جۆره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره:
دووجۆری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه:
1-نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆری یه‌كه‌م:به‌هۆی نه‌بوونی یان كه‌می بڕی ئه‌نسۆلین ڕووده‌دات.ئه‌مه‌ش له‌منداڵدا یا به‌زۆری له‌پیردا ڕووده‌دات.
2- جۆری دووه‌م: له‌م جۆره‌دا ئه‌نسۆلین بڕه‌كه‌ی باشه به‌ڵام ڕێگری هه‌یه له‌سه‌رخانه‌كانی له‌له‌شداكه ئیشی له‌سه‌رده‌كات به‌م هۆیه‌وه شه‌كر له‌خوێندا كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی, ئه‌م جۆره‌ی شه‌كره زیاتره له‌جۆری یه‌كه‌م و بۆماوه (ویراسه) ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌م جۆره‌دازۆریان قه‌ڵه‌ون و ته‌مه‌نیان له‌پێگه‌شتنه‌وه یان مام ناوه‌ندی له‌ته‌مه‌ندا ده‌بێت.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره:
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره به‌گوێره‌ی به‌رزی ڕێژه‌ی گلوكۆزه له‌له‌شدا .هه‌ندێك جار وه‌ك له جۆری دووه‌می شه‌كردا له‌سه‌ره‌تادا نه‌خۆشه‌كه هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه, به‌ڵام له جۆری یه‌كه‌می شه‌كره‌دا نیشانه‌كان زۆر خێرا ده‌رده‌كه‌ون نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره له هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی شه‌كره‌دا:
1- زۆر ئاوخواردنه‌وه و زۆر تینوبوون.
2- زۆر میزكردن .
3-زۆر برسی بوون و زۆر خواردن.
4- دابه‌زینی كێشی له‌ش كه پێشبینی ناكرێت.
5- هه‌ست به‌بێ هێزی و ماندووبوون.
6- سه‌رسوڕخواردن وگێژبوون، به‌رچاوڕه‌ش بوون، بینینی لێڵ ده‌بێت .
7- برین درووست بوون و ئیلتهابات له‌سه‌ر له‌ش وده‌ست و قاچ و پووك و میزه‌ڵان .
8-دره‌نگ ساڕێژبوونه‌وه‌ی برین .
9- توانای سێكسی كه‌مده‌بێته‌وه‌و هه‌روه‌ها سڕبوونی ده‌ست و قاچ.
10-كه‌مێك زه‌ختیان به‌رزده‌بێته‌وه.
11- بوونی كیتۆن له‌میزه‌كه‌یان( كیتۆن بریتییه له‌پاشماوه‌ی ماسولكه و چه‌وری له‌ش كه ئه‌نسۆلینی پێویست نه‌بێت).
هه‌رچه‌نده جۆری یه‌كه‌می شه‌كره له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕووده‌دات به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی مناڵ و گه‌نجدا.به‌ڵام جۆری دووه‌می شه‌كره كه بڵاوترین جۆری شه‌كره‌یه له‌وانه‌یه له‌هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ڕوو بدات به‌ڵام به‌زۆری له كه‌سانی گه‌وره‌و پێگه‌شتودا ڕووده‌دات و ئه‌م جۆره ده‌توانرێت ڕێگه‌ی لێبگیرێت .
له چ كاتێكدا پێویسته بچیته لای پزیشك :
1- كاتێك هه‌ستت كرد مناڵه‌كه‌ت شه‌كره‌ی هه‌یه:
هه‌ركاتێك هه‌ر نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی شه‌كره‌ت بینی له‌مناڵه‌كه‌ت به زووترین كات په‌یوه‌ندی بكه به پزیشكه‌وه چونكه هه‌تا زووتر ته‌شخیس بكرێت زووتر ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری پێ بدرێت .
2-ئه‌گه‌ر خۆت شه‌كره‌ت هه‌بوو , پیش‌تر بۆت ته‌شخیس كرابوو كه شه‌كره‌ت هه‌یه , پێویسته زوو زوو سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ت بكه‌یت بۆ كۆنترۆڵكردنی شه‌كره‌كه‌ت.
هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره:
جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشی شه‌كره: عاده‌ته‌ن به‌هۆی هێرشی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش بۆ سه‌رئه‌و خانانه‌ی ڕژێنی په‌نكریاس درووست ده‌بێت كه ئه‌نسۆلین ده‌ڕێژن، له‌ئه‌نجامدا بڕی ئه‌نسۆلینی پێویست ناگاته خانه‌كانی له‌ش و گلوكۆز كۆده‌بێته‌وه .هه‌روه‌ها هۆكاری بۆماوه‌یی و هۆكاری ژینگه‌یش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشی شه‌كره‌یه هه‌یه .به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌زانراوه.
جۆری دووه‌می شه‌كره :
زۆرجار ئه‌نسۆلین هه‌یه‌به‌بڕی پێویست به‌ڵام به‌رگری هه‌یه له‌وخانانه‌ی كه ئه‌نسۆلین ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات، له‌ئه‌نجامدا گلوكۆز زیاد ده‌بێت . هه‌روه‌ها له جۆری دووه‌می شه‌كره‌شدا هۆكاری بۆماوه‌یی و هۆكاری ژینگه‌یش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشی شه‌كره‌یه هه‌یه,هه‌روه‌ها قه‌ڵه‌وی هۆكارێكی تره , به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌موو نه‌خۆشێكی جۆری دووه‌می شه‌كره قه‌ڵه‌وبێت.
هه‌روه‌ها بۆماوه ( ویراسه) به‌تایبه‌تی له جۆری دووه‌می شه‌كره‌دا ده‌وری هه‌یه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ هه‌ردوو جۆره‌كه :
هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی شه‌كره نه‌زانراوه به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه، له‌وانه: بۆماوه ( ویراسه)نه‌خۆشی شه‌كره له‌خێزاندا ناسراوه بۆ نمونه ئه‌وكه‌سانه‌ی باوك‌و دایك و خوشك وبراكانیان ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانیان زیاتره وه‌ك له‌كه‌سانی تر.به‌تایبه‌تی جۆری دووه‌می شه‌كره.
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ, قه‌ڵه‌وی‌و كه‌مجوڵان و مه‌ی خواردنه‌وه‌و جگه‌ره‌كێشان جۆری خواردن وزۆر مه‌ی خواردنه‌وه,به‌كارهێنانی چه‌نده‌ها جۆر له‌ده‌رمان وه‌ك حه‌پی چاره‌سه‌ری فشار ی خوێن وستیرۆید و حه‌پی مه‌نع یان نه‌خۆشی په‌نكریاس هه‌روه‌ها سكپڕی ( له‌وانه‌یه شه‌كره له‌كاتی سك پڕی ده‌ركه‌وێت وپاش منداڵبونیش به‌رده‌وام بێت)
تێبینی :
نه‌خۆشی شه‌كره له‌كاتی سك پڕی‌دا به‌م شێوه‌یه ڕووده‌دات:
له‌كاتی سك پڕی‌دا، وێڵاش( پلاسێنتا) هۆرمۆنێك ده‌ردات، ئه‌م هۆرمۆنه وا له خانه‌كان ده‌كات به‌رگری زیاتر بكه‌نه سه‌ر ئه‌نسۆلین، له ئه‌نجامدا گلوكۆز زیادده‌بێت .
هۆكاره مه‌ترسیداره‌كان بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره :ئه‌م هۆكارانه به گوێره‌ی جۆری نه‌خۆشی شه‌كره‌كه ده‌گۆڕێت.
جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشی شه‌كره:
هۆكاری سه‌ره‌كیه‌كه‌ی نه‌زانراوه به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه ، له‌وانه: بۆماوه ( ویراسه)نه‌خۆشی شه‌كره له‌خێزاندا ناسراوه بۆ نمونه ئه‌وكه‌سانه‌ی باوك و دایك و خوشك وبراكانیان ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانیان زیاتره، ژینگه‌ش وه‌ك به‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی ده‌وری هه‌یه له تووش بوون به جۆره‌یان
هۆكاره مه‌ترسیداره‌كان بۆ تووش بوون به جۆری یه‌كه‌می نه‌خۆشی شه‌كره:
1- ئه‌وكه‌سانه‌ی له كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شیاندا ( ئۆتۆ ئه‌نتیبه‌دی) درووست ده‌بێت .
تێبینی: مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی ئۆتۆ ئه‌نتیبه‌دیان هه‌یه تووشی شه‌كره بن.
2- هه‌ندێك جۆری خواردن : وه‌ك كه‌می ڤیتامین دی , به‌كارهێنانی شیری مانگا له‌ته‌مه‌نێكی زۆر مناڵیدا .به‌كارهێنای دانه‌وێڵه له‌ته‌مه‌نێكی زۆر مناڵیدا.
3- ڕه‌چه‌ڵك : نه‌خۆشی شه‌كره زیاتر له سپی پێسته‌كاندا هه‌یه به به‌راورد به ڕه‌ش پێسته‌كاندا
4-ناوچه: هه‌ندێك شوێن وه‌ك سوید و فنلاند ڕێژه‌ی تووشبوون تێیاندا زیاتره به جۆری یه‌كه‌می شه‌كره .
هۆكاره مه‌ترسیداره‌كان بۆ تووش بوون به جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره:
1- فه‌ڵه‌وی و كێش زۆری :
ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر قه‌ڵه‌ون زیاتر تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون خانه‌كانیان به‌رگری زیاتری بۆ ئه‌نسۆلین تێدا درووست ده‌بێت.
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناچالاكن و وه‌رزش ناكه ن وناجوڵێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناچالاكن و وه‌رزش ناكه ن وناجوڵێن زیاتر ئه‌گه‌ری تووش بوونیان هه‌یه به‌نه‌خۆشی شه‌كره . نه‌كردنی وه‌رزش له 3 جار كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به جۆری دووه‌می شه‌كره زیاتر ده‌كات.
3- بوونی نه‌خۆشی شه‌كره له خێزانه‌كه‌یاندا:
ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره له باوك و باپیران و دایك و داپیرانیان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌كره له خێزانه‌كانیان نییه .
4- ڕه‌چه‌ڵه‌ك : هه‌رچه‌نده تا ئێستا ڕون نییه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره له‌هه‌ندێك ڕه‌چه‌ڵه‌ك زیاتره وه‌ك ئه‌مریكی , ئیسپانی , هندی ,ئاسیای , ڕه‌ش پێست.
5- ته‌مه‌ن : جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره مه‌ترسی تووش بوونی زیاتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ن , چونكه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ن ئه‌وكه‌سه قه‌ڵه‌و تر ده‌بێت و جووڵه و چالاكی كه‌متر ده‌بێت .به‌ڵام جۆری دووه‌می شه‌كره له مناڵ و گه‌نجیش ڕووده‌دات .
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی سك پڕی شه‌كره‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه یان كه مناڵه‌كه‌یان له 4 كیلۆ زیاتر بێت كاتی له‌دایك بوون، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جۆری دووه‌می شه‌كره زیاتره.
7- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تووشی ( پۆلی سیستیك ئۆڤه‌ری سندره‌م ) ده‌بن واته كیس له هێلكه‌دانیان درووست ده‌بێت (نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه بوونی موو له ده‌مو چاو , قه‌ڵه‌وی، تێكچوونی سوڕی مانگانه ) ئه‌و كه‌سانی زیاتر تووش ده‌بن به جۆری دووه‌می شه‌كره.
8- ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌ختیان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن به جۆری دووه‌می شه‌كره وه‌ك له‌كه‌سانی ئاسایی.
9- ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕێكی زۆر كۆلیسترۆڵیان( كۆلیسترۆڵ ی خراپ) هه‌یه یان بڕێكی كه‌م (ئێچ دی ئێل)یان هه‌یه كه جۆرێكی كۆلیسترۆلی باشه ,ئه‌و كه‌سانه زیاتر تووشی جۆری دووه‌می شه‌كره ده‌بن .
10- ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕێكی زۆر(ترایگلیسراید )یان هه‌یه له‌له‌شیان زیاتر تووشی جۆری دووه‌می شه‌كره ده‌بن .
هۆكاره مه‌ترسیداره‌كان بۆ تووش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره له‌كاتی سك پڕی‌دا:
1- ته‌مه‌ن : ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سكیان هه‌یه و ته‌مه‌نیان له 25 ساڵ زیاتره ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شه‌كره زیاتره.
2-بوونی نه‌خۆشی شه‌كره له خێزانه‌كه‌یاندا: ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره له باوك و باپیران‌و دایك و داپیرایان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌كره له خێزانه‌كانیان نییه .
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی سك پڕی شه‌كره‌یان به‌رز ده‌بێته‌وه یان كه‌له سكه‌كانی پێشودا شه‌كره‌یان به‌رزبۆته‌وه یان كه مناڵه‌كه‌یان له 4 كیلۆ زیاتر بێت كاتی له‌دایك بوون , ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شه‌كره زیاتره.
3- فه‌ڵه‌وی و كێش زۆری : ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر قه‌ڵه‌ون زیاتر تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن له‌كاتی سك پڕی, چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون خانه‌كانیان به‌رگری زیاتری بۆ ئه‌نسۆلین تێدا درووست ده‌بێت.
4- ڕه‌چه‌ڵه‌ك: هه‌رچه‌نده تا ئێستا ڕون نییه بۆ نه‌خۆشی شه‌كره له‌كاتی سك پڕی له‌هه‌ندێك ڕه‌چه‌ڵه‌ك زیاتره وه‌ك ئه‌مریكی , ئیسپانی , هندی ,ئاسیای , ڕه‌ش پێست .
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی شه‌كره:
له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه‌بۆشتێكی تر بچێت بۆلای پزیشك وبه‌ڕێكه‌وت به‌هۆی هۆكارێكی تره‌وه بدۆزرێته‌وه
یان له‌كاتی ئاماده‌كرنی نه‌خۆش بۆ نه‌شته‌رگه‌ری فه‌حسی بۆ ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێت شه‌كره‌ی هه‌یه
له‌ڕێگه‌ی پشكنینی خوێنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا به‌رزه كه بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك خۆراك و ئاو وجگه‌ره نه‌خوات, یان شیكاری میز بۆ گه‌ڕان بۆ كیتۆن له‌میزدا , یان بوونی ئۆتۆ ئنتی به‌دی له جۆری یه‌كه‌می شه‌كره‌دا.
دوو جۆر له پشكنینی شه‌كره هه‌یه :
1- Random blood sugar:
له‌م جۆره‌دا نه‌خۆشه‌كه گرنگ نیه خواردنی خواردبێت یا نا، ڕێژه‌ی شه‌كر له 200 ملغم زیاتر بێت.
2- Fasting Blood sugar :
له‌م جۆره‌دا نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت خواردنی نه‌خواردبێت بۆ 12 كاتژمێر، ڕێژه‌ی شه‌كر له 125 ملغم زیاتر بێت.
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره :
1-دابه‌زینی كێشی مرۆڤه‌كه بۆكێشی ئاسایی ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌و بوو.
2-خواردنی خۆراكی به‌سود و جۆراوجۆر و سه‌وزه‌و میوه و خواردنی پرۆتینات و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ونیسبه‌تی چه‌وری.
3-وه‌رزش كردن و چالاكی تر .
4- دووركه‌وتنه‌وه له مه ی و جگه‌ره .
5- زوو زوو چاودێری ڕێژه‌ی شه‌كره‌كه‌ت بكه به ئامێری پێوانی شه‌كره.
6- چاودێری قاچه‌كانت بكه زوو زوو بیانشۆ و پاكیان بكه‌وه له تووشبوون و به‌ركه‌وتن به‌هه‌ر پیسیه‌ك چونكه به‌رگریت كه‌مه زوو تووشی ئیلتهاب ده‌بیت .له‌به‌ر ئه‌وه خۆت له هه‌موو جۆره‌كانی تووشبوون به هه‌وكردن بپارێزه یان ڤاكسین وه‌رگره بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و هه‌وكردنانه نه‌بیت.
7- هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه له ووڵاتانی پێشكه‌وتوو بازنێك له‌ده‌ست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك بناسرێنه‌وه به‌تایبه‌ت له‌حاڵه‌تی ئیمیرجنسی .
8-ساڵانه بڕۆ بۆ لای پزیشكی چاو بۆ پشكنینی چاوت چونكه شه‌كره كارده‌كاته سه‌ر شه‌به‌كه‌ی چاو له‌وانه‌یه تووشی ئاوی ڕش یا سپی ت بكات
9-ئه‌گه‌ر شه‌كره‌ت هه‌بێت ئه‌وا به‌رگریت كه‌مه زوو تووشی هه‌وكردن ده‌بیت .له‌به‌ر ئه‌وه خۆت له هه‌موو جۆره‌كانی تووشبوون به ئیلتهاب بپارێزه یان ڤاكسین وه‌رگره بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و ئیلتهاباتانه نه‌بیت.
10-كۆنتڕۆڵكردنی زه‌خت و كۆلیسترۆڵ به‌خوارنی ته‌ندرووست و وه‌رزش كردن.
11-چاودێری دانه‌كانت بكه چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه زیاتر تووشی هه‌وكردنی پووك ده‌بن بۆیه ڕۆژانه دوو جار دانه‌كانت بشۆ و ساڵانه سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه بۆ پشكنینی ددانه‌كانت.
12-وازهێنان له جگه‌ره چونكه ئه‌وانه‌ی جگه‌ره‌كێشن و شه‌كره‌یان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن به جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و گرفتی گورچیله نه‌مانی هه‌ستی ده‌ماره‌كان و نه‌خۆشیه‌كانی شه‌به‌كه‌ی چاو .
13- وازهێنان له خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووب چونكه ڕێژه‌ی شه‌كره یان زیاد ده‌كات یا كه‌می ده‌كات .
14-دووركه‌وتنه‌وه له‌قه‌له‌قی و سترێس چونكه شه‌كره به‌رزده‌كاته‌وه .
تێبینی:
1-جۆری یه‌كه‌می شه‌كره پێویسته ئه‌نسۆلین به ده‌رزی ژێر پێست وه‌رگرن .
2-جۆری دووه‌می شه‌كره حه‌پی شه‌كره وه‌رده‌گرن .
3-به‌لاَم له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی زۆر تایبه‌ت كه‌پزیشك دیاری ده‌كات جۆری دووه‌می شه‌كره‌ش ئه‌نسۆلین به ده‌رزی ژێر پێست وه‌رده‌گرن
4- نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی په‌نكریاس نه‌خۆشی شه‌كره چاك ده‌كاته‌وه به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی قورسه .
تێبینی :خواردنی شیرینی هۆكار نیه بۆ دروستبوونی شه‌كره به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌كره‌ی هه‌بێت شیرینی بخوات شه‌كره‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه .ڕێژه‌ی شه‌كری گونجاو له‌خوێندا 80-120 ملغم.
به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ری راوێژكاری شه‌كره له‌سلێمانی له‌ماوه‌ی ته‌نها 2 مانگی ڕابردوودا 1300 كه‌س بۆپشكنینی شه‌كره سه‌ردانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌یان كردووه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره له‌ئێستادا 6300نه‌خۆشی هه‌میشه‌ییان هه‌یه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
كاریگه‌ریه خراپه‌كانی (موزاعه‌فاته‌كانی) نه‌خۆشی شه‌كره به‌هۆی زۆرمانه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ڕووده‌دات:
كاریگه‌ری شه‌كره له‌سه‌ر له‌ش به‌نده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌نده ئه‌وكه‌سه تووش بووه چونكه هه‌تا ساڵی زیاتر نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ری درووست بوونی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر له‌شی زیاتر ده‌بێت .هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سانه‌ی شه‌كره‌كه‌یان باش كۆنترۆڵ ناكه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن ئه‌م كاریگه‌یانه‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت .
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگترین كاریگه‌ریه خراپه‌كانی شه‌كره‌یه له‌له‌شدا:
1-دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كره بۆ ژێرئاسایی( هایپۆ گلایسیمیا) كه حاڵتێكی ترسناكه كه‌پێویسته زوو بناسرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر بكرێ ده‌نا له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردن
2--ده‌ركه‌وتنی ماده‌ی كیتۆن و ترشبوونی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا
3- كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی سوڕانی خوێن:
ئه‌وكه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن به جه‌ڵته‌ی دڵ، جه‌ڵته‌ی مێشك . چونكه ده‌بێته هۆی گیرانی خوێنبه‌ره بچوكه‌كان. ڕه‌قبوون و ته‌سكبونه‌وه‌ی بۆریه‌كانی خوێنی دڵ و مێشك كه‌ده‌بێته هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ و جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ
4-برینداربوون و تێكشكانی ده‌ماره‌كان ( نیورۆپاسی): زۆر بوونی شه‌كر دیواری ئه‌و خوێنبه‌رانه تێك ده‌شكێنێت كه خۆراك به ده‌ماره‌كان ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی له قاچدا ,له‌ئه‌نجامدا قاچی هه‌ستی نامێنێت، ئه‌سوتێته‌وه، سڕ ده‌بێت، سه‌ره‌تا له په‌نجه‌كانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات دواتر به‌ره‌وه سه‌ر ئه‌گه‌ر چاره نه‌كرێت له‌وانه‌یه هه‌موو قاچه‌كه له‌ده‌ست بدا. ڕه‌قبوون و ته‌سكبونه‌وه‌ی بۆریه‌كانی خوێنی چوار په‌ل و ڕه‌شبوون و دروستبوونی برین له‌په‌له‌كان بڕینه‌وه‌ی لاق.
تێكشكانی ده‌ماره‌كان ( نیورۆپاسی)له كۆئه‌ندامی هه‌رسدا ده‌بێته هۆی دڵ تێكه‌ڵان،ڕشانه‌وه،سك چوون، قه‌بزی، له‌پیاودا تێكشكانی ده‌ماره‌كان ( نیورۆپاسی)له‌وانه‌یه ببێته هۆی لاوازی سێكسی.
5-تێكشكانی گورچیله( نیفرۆ پاسی):
گورچیله ملیۆنه‌ها بۆری ووردی خوێنی تیایه كه خوێن پاك ده‌كه‌نه‌وه و ئیشیان فلته‌ر كردنه، شه‌كره ئیشی ئه‌م بۆریانه كه‌فیلته‌ره تێك ده‌شكێنێت له ئه‌نجامدا نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ر تێكشكانه‌كه‌ی زۆر بوو له‌وانه‌یه گورچیله‌ی تووشی عه‌جزی گورچیله ببێت كه پێویستی به غه‌سلی گورچیله ده‌بێت.
6- تێك شكانی چاو( ڕێتینۆ پاسی):
شه‌كره كار ده‌كاته سه‌ر بۆریه خوێنه‌كانی شه‌به‌كه‌ی چاو و تێكیان ده‌شكێنێت له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئاوی سپی , ئاوی ڕه‌ش یان كوێربوون . ئه‌م كاریگه‌ریه‌ی شه‌كره له سه‌دا 25 ی ئه‌وكه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه ڕووده‌دات .
7- كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێست و ده‌م : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌شه‌كره‌یان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن به هه‌وكردنی پێست به به‌كتریا و كه‌ڕوو .هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه زیاتر تووشی ئیلتهابی پووك ده‌بن .
8-كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌شه‌كره‌یان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن به نه‌خۆشی ئه‌لزهایمر (نه‌خۆشی له‌بیرچونه‌وه و خه‌ڵه‌فاوی له‌پیردا) به‌تایبه‌تی له جۆری دووه‌می شه‌كره‌دا.
9-تووشبوون به شێرپه‌نجه : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌شه‌كره‌یان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن به شێرپه‌نجه .
كاریگه‌ریه خراپه‌كانی (موزاعه‌فاته‌كانی) نه‌خۆشی شه‌كره به‌هۆی زۆرمانه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ڕووده‌دات له‌كاتی سك پڕی:
زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له‌كاتی سك پڕی شه‌كره‌یان هه‌یه منداڵێكی ته‌ندروستیان ده‌بێت و هیچ كێشه‌یان نابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی شه‌كره‌كه نه‌كه‌ن تووشی ئه‌م كاریگه‌ریانه ده‌بن :
له منداڵه‌كه‌دا:
1-زیاد ببونی كێشی مناڵه‌كه.كه‌له‌وانه‌یه پێویست بێت به نه‌شته‌رگه‌ری سیزه‌ریان له‌دایك بێت .
2-دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كر یه‌كسه‌ر دوای له‌دایك بوون .
3-كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان .
4- زه‌ردویی.
5-تووشبوون به حۆری دووه‌می شه‌كره كه گه‌وره‌بو له داهاتوودا.
6-مردن .
له‌دایكه‌كه‌دا:
1- تووشی (پری ئیكلامپسیا )ده‌بێت كه‌تێیدا زه‌ختی به‌رز ده‌بێته‌وه و پرۆتین له‌میزه‌كه‌یدا ده‌بێت و قاچه‌كانی ده‌ئاوسێن .
2- ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی سك پڕی‌دا تووشی شه‌كره‌ده‌بن ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌شه‌كره له‌سكه‌كانی داهاتوودا زیاتر ده‌بێت .
PM:06:57:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 5096
جار خوێنراوه‌ته‌وه