ئه‌وه‌ی پێویسته له‌باره‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێن بیزانیت
وێستگە ستایل-
به‌رزه په‌ستانی خوێن : بریتیه له به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستان له خوێنبه‌ره‌كاندا .( خوێنبه‌ره‌كان : ئه‌و بۆریچكانهن كه خوێن له دڵه‌وه ده‌گوێزنه‌وه بۆ خانه و شانه‌كانی له‌ش) دكتۆر سۆران پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه ده‌خاته ڕوو.
به‌رزه په‌ستانی خوێن شتێكی زۆر بڵاوه‌و نه‌خۆشیه‌كی درێژ خایه‌نه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له‌وانه‌یه كه‌سێك به‌رزه په‌ستانی خوێن ی هه‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌بێت، بهلاَم ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێن یان هه‌یه و چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن یان به شێوه‌یه‌كی نا ڕێك و پێك چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن ئه‌وا دوای چه‌ندین ساڵ ئه‌گه‌ری تووشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ هه‌یه .
به‌رزه په‌ستانی خوێن دوای چه‌ندین ساڵ دروست ده‌بێت له زۆربه‌ی خه‌ڵكیدا دروست ده‌بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ئاسانی ده‌ست نیشان ده‌كرێت، هه‌ر كه زانیت به‌رزه په‌ستانی خوێنت هه‌یه پێویسته پابه‌ند بیت به ڕێنماییه‌كانی پزیشكه‌كه‌ت .
به‌رزه په‌ستانی خوێن 3/1 ی خه‌ڵكی تووش ده‌كات به نمونه له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 73 ملێون كه‌س به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه.
په‌ستانی خوێن : به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بریتیه له و جیاوازی په‌ستانه‌ی نێوان ئه‌و خوێنه‌ی دڵ پاڵی پێوه ده‌نێت( سیستۆلیك) و ئه‌و هێزه‌ی له‌دیواری خوێنبه‌ره‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌ستانی خوێنه ده‌بێته‌وه( دایستۆلیك)
په‌ستانی خوێن: به ئامێرێك ده پێورێت پێی ده‌وترێت ( سفیگمۆ مانۆمیتر) وه به یه‌كه‌ی ( ملم جیوه ) ده‌پێورێت.
به‌شیوه‌یه‌كی ئاسایی به‌م شێوه‌یه:
سیستۆلیك= 120
دایستۆلیك=80
واته : 80/120
به‌رزه په‌ستانی خوێن: ئه‌گه‌ر سیستۆلیك له 140 زیاتر بێت و دایستۆلیك له 90 زیاتر بێت .
نیشانه‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن :
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه هیچ نیشانه‌یه‌كیان نیه له‌كاتێكدا كه په‌ستانی خوێنیان زۆر به‌رزه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س كه په‌ستانی خوێنیان زۆر به‌رزه تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بن :
1- ئازاری سه‌ر .
2- خوێن به‌ربوونی لووت .
3-هه‌ست به گێژبوون و بێهێزی .
4- ته‌ڵخ بوونی بینین .
5- ته‌نگه نه‌فه‌سی .
6-دڵ تێكهه‌ڵاتن.
هۆكاره‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن:
دوو جۆر به‌رزه په‌ستانی خوێن هه‌یه:
primary Hypertension -1- به‌رزه په‌ستانی خوێنی سه‌ره‌تایی: ئه‌م جۆره‌یان 95% حاڵه‌ته‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێنه، ئه‌م جۆره‌یان له به‌رزه په‌ستانی خوێن تائێستا هۆكارێكی دیاریكراوی نییه كه دروستی بكات، به‌ڵكوو وورده وورده به تێپه‌ربوونی ساڵ درووست ده‌بێت.
Secondart Hypertension -2- به‌رزه په‌ستانی خوێنی دووه‌می : ئه‌م جۆره‌یان 95% حاڵه‌ته‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێنه، ئه‌م جۆره له به‌رزه په‌ستانی خوێن یههۆی هه‌ندێك نه‌خۆشی دیكه‌وه درووست ده‌بێت ، وه ئه‌م جۆره له به‌رزه یهستانی خوێن له‌پڕ دروست ده‌بێت .
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ده‌بنه هۆی درووست بوونی ئه‌م جۆره له به‌رزه په‌ستانی خوێن :
1-گرفتی گورچیله‌كان.
2-گرێی سه‌ر ڕژێنه‌كانی سه‌ر گورچیله .
3-ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی سكماكی بۆریه‌كانی خوێنیان هه‌یه.
4-هه‌ندێك ده‌رمانی وه‌ك:حه‌پی مه‌نع، كۆكاین، ئه‌مفیتامین .
هۆكاره مه‌ترسیداره‌كان بۆ تووش بوون به به‌رزه په‌ستانی خوێن :
1- ته‌مه‌ن: به‌رزه په‌ستانی خوێن له‌گه‌ڵ زیادبوونی ته‌مه‌ندا زیاد ده‌كات، له ئافره‌تدا زیاتر دوای نه‌مانی سووڕی مانگانه ( واته دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ت ده‌گاته ئه‌وته‌مه‌نه‌ی كه سووڕی مانگانه‌ی نامێنێت) به‌ڵام له پیاودا له‌ته‌مه‌نی دوای 40 ساڵیه‌وه ڕووده‌دات.
2- ڕه‌چه‌ڵك : به‌رزه په‌ستانی خوێن زیاتر له ڕه‌ش پێسته‌كاندا هه‌یه به به‌راورد به سپی پێست، وه ده‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێنیش وه‌ك( جه‌ڵته‌ی دڵ، جه‌ڵته‌ی مێشك ) زیاتر له ڕه‌ش پێسته‌كاندا ڕوو ده‌دات.
3- بوونی به‌رزه په‌ستانی خوێن له خێزانه‌كه‌یاندا: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێن له باوك و باپیران و دایك و داپیرانیان هه‌یه زیاتر تووش ده‌بن وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رزه په‌ستانی خوێن له خێزانه‌كانیان نییه .
4- قه‌ڵه‌وی و كێش زۆری: ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر قه‌ڵه‌ون زیاتر تووشی به‌رزه په‌ستانی خوێن ده‌بن، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون پێویستیان به خوێنی زیاتره بچێت بۆ شانه‌و خانه‌كانی له‌شیان بۆ پێدانی ووزه بۆ ئه‌و خانانه .له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا بڕی خوێنیش زیاتر به بۆری خوێندا بڕوات په‌ستانیش زیاتر ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بۆریه خوێنه .
5- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناچالاكن و وه‌رزش ناكه ن وناجوڵێن: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناچالاكن و وه‌رزش ناكه ن وناجوڵێن زیاتر ئه‌گه‌ری تووش بوونیان هه‌یه به به‌رزه په‌ستانی خوێن .
6- جگه‌ره كێشان: ئه‌وكه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان هه‌یه به به‌رزه په‌ستانی خوێن چونكه ماده‌ی كیمیاوی و نیكۆتینی ناو جگه‌ره له بۆری خوێنه‌كاندا ده‌نیشن و دیواری خوێنبه‌ره‌كان ته‌سك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی په‌ستانی خوێن، ته‌نانه‌ت جگه‌ره كێشی ده‌ستی دووه‌میش ئه‌گه‌ری تووشبوونی هه‌یه به به‌رزه په‌ستانی خوێن.
7- خواردنی سوێر: ئه‌وكه‌سانه‌ی خواردنیان سوێره و سۆدیومی زۆر تیایه ئه‌گه‌ری توش بوونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن زیاتر ده‌بێت.
8- ئه‌و كهسانهیله خواردنیان بڕی پێویست پۆتاسیوم وه‌رناگرن: چونكه پۆتاسیۆم بالانسی سۆدیوم ڕاده‌گرێت له‌له‌شدا ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕی پێویست پۆتاسیوم وه‌رنه‌گریت له خواردنه‌كانت ئه‌وا سۆدیۆم له خانه‌كانت به‌رز ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا په‌ستانی خوێنت زیاد ده‌كات .
9- ئه‌و كهسانهیله خواردنیان بڕی پێویست ڤیتامین دی وه‌رناگرن : چونكه ڤیتامین دی كارده‌كاته سه‌ر ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی كه گورچیله درووستی ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ستانی خوێن هه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت‌و بڕی پێویست ڤیتامین دی وه‌رنه‌گریت له خواردنه‌كانت ئه‌وا و له ئه‌نجامدا په‌ستانی خوێنت زیاد ده‌كات .
10- خوارنه‌وه‌ی ئه‌لكهول: به تێپه‌ڕبوونی كات خوارنه‌وه‌ی ئه‌لكهول كارده‌كاته سه‌ر دڵ و تێكی ده‌شكێنێت، وه هه‌ندێك جار كه له یه‌ك دانیشتن‌دا ئه‌و كه‌سه بڕێكی زۆر له مه‌شروب بخواته‌وه په‌ستانی خوێنی به‌رزده‌بێته‌وه، چونكه خوارنه‌وه‌ی ئه‌لكهول وا له‌له‌ش ده‌كات جۆرێك هۆرمۆن بڕێژێت كه په‌ستانی خوێن به‌رزبكاته‌وه.
11-بوونی سترێس و قه‌له‌قی: بوونی سترێس و قه‌له‌قی ده‌بێته هۆی زیادبوونی په‌ستانی خوێن .
12- هه‌ندێك حاڵه‌تی درێژ خایه‌نی تر وه‌ك: زیادبوونی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌له‌شدا، نه‌خۆشی شه‌كره، نه‌خۆشی گورچیله.
تێبینی:
هه‌ندێك جار له‌كاتی سك پریش به‌رزه په‌ستانی خوێن درووست ده‌كات، به‌رزه په‌ستانی خوێن زیاتر له گه‌وره‌دا تووش ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌شه له منداڵدا ڕووبدات به‌هۆی نه‌خۆشی گورچیله یان دڵه‌وه.
ده‌ستنیشان كردن و دیاریكردنی به‌رزه په‌ستانی خوێن:
په‌ستانی خوێن : به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بریتیه له و جیاوازی په‌ستانه‌ی نێوان ئه‌و خوێنه‌ی دڵ پاڵی پێوه ده‌نێت( سیستۆلیك) و ئه‌و هێزه‌ی له‌دیواری خوێنبه‌ره‌كاندا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌ستانی خوێنه ده‌بێته‌وه( دایستۆلیك)
په‌ستانی خوێن: به ئامێرێك ده پێورێت پێی ده‌وترێت ( سفیگمۆ مانۆمیتر) وه به یه‌كه‌ی ( ملم جیوه ) ده‌پێورێت.
به‌شیوه‌یه‌كی ئاسایی به‌م شێوه‌یه:
سیستۆلیك= 120
دایستۆلیك=80
واته : 80/120
به‌رزه په‌ستانی خوێن كاتێك ده‌وترێت به‌رزه ئه‌گه‌ر سیستۆلیك له 140 زیاتر بێت و دایستۆلیك له 90 زیاتر بێت .
تێبینی:له‌كاتی پێوانی په‌ستانی خوێندا پزیشكه‌كه‌ت ده‌توانێت پشكنینی كۆلیسترۆڵ و هێڵكاری دڵیشت بۆ بكات .
چاره‌سه‌ركرنی به‌رزه په‌ستانی خوێن :
گۆرانكاری له ستایلی ژیان به‌رگری ده‌كات له به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ڕێكی ده‌خات, به ڕهچاوكرنی ئه‌م خاڵانه :
1-خواردنێكی ته‌ندرووست: به خواردنی میوه، سه‌وزه،كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی سوێر، كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی چه‌وری
2-كه‌مكرنه‌وه‌ی كێشی له‌ش : به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆ نمونه 3 كیلۆ په‌ستانی خوێن دا ده‌به‌زێت.
3- وه‌رزش و جووڵان: ڕۆژانه نیو كاتژمێر وه‌رزش و چالاكی په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كات .
4-دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌لكهول : چونكه په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه , چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زهختیشت نه‌بیت ئه‌لكهول به‌رزی ده‌كاته‌وه .
5- وازهێنان له جگه‌ره كێشان : چونكه ماده كیمیاویه‌كانی ناو جگه‌ره دیواری خوێنبه‌ره‌كان تێكده‌شكێنێت و ته‌سكی ده‌كاته‌وه و په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات .
6- هه‌وڵ بده سترێس و قه‌له‌قی كه‌م بكه‌یته‌وه له مێشكت. چونكه سترێس په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات
7-باشتر وایه له ماڵه‌وه جیهازی پێوانی په‌ستانی خوێنت هه‌بێت و زوو زوو چاودێری په‌ستانی خوێنه‌كه‌ت بكه‌یت .
8-پشوودان.
9-وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كان كه پزیشك بۆی داناویت به ڕێك و پێكی و له كاتی خۆیدا .
10-سه‌ردان كردنی پزیشك به شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك .
ده‌ره‌نجامه ترسناكه‌كانی به‌رزه په‌ستانی خوێن :
1-جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ : به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و كۆنترۆڵ نه‌كردنی به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌بێته هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ, چونكه ده‌بێته هۆی گرتنی بۆری خوێنبه‌ره‌كان .
2- شكست بوونی دڵ: به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڵ له‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه زیاتر هێز به‌كاردێنێت بۆ پاڵ پێوه‌نانی خوێن ئه‌و كاته به تێپه‌ڕبوونی كات ماسولكه‌كانی دڵ ده‌ئاوسێن و ئه‌ستوور ده‌بن و شكستی دڵ دروست ده‌بێت .
3-ته‌سك بوونه‌وه‌ی بۆریه خوێنه‌كان له گورچیله‌دا : ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گورچیله نه‌توانێت كاره‌كانی خۆی به ته‌واوی ئه‌نجام بدات.
4- ته‌سك بوونه‌وه‌ی بۆریه خوێنه‌كان له چاودا : ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بینین لاواز بكات وه شه‌به‌كه‌ی چاو تێك بدات .
5-ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خایه‌ن بیركردنه‌وه‌یان لاوازده‌بێت و تێگه‌شتن لاوازده‌بێت له‌و كه‌سانه‌دا.
6- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه زیاتر تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن وه‌ك له كه‌سانی ئاسایی, چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رزه په‌ستانی خوێنیان هه‌یه ڕێژه‌ی ئه‌نسولین كه م ده‌بێته‌وه له‌له‌شیاندا.
PM:05:32:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوهتهوه